بابه‌ت: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ = به‌رشه‌لۆنه !!
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ = به‌رشه‌لۆنه !!
ئه‌و ئاسته نزمه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه پیشانی ئه‌دات له‌م وه‌رزه‌دا به‌تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا هۆكار بوه بۆ له‌ده‌ست دانی چه‌ند خاڵێك ، وه ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ئاست نزمیه‌ی یانه‌كه‌ی له تۆماركردنی گۆڵیش دوایخستووه .
له‌ماوه‌ی شه‌ش یاری ڕابردوی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ته‌نها توانیویه‌تی 8 گۆڵ تۆمار بكات ، جگه له‌وه‌ش له‌و شه‌ش یاریه‌دا 7 گۆڵی له‌سه‌ر تۆمار كراوه ئه‌مه‌ش به‌به‌راوورد له چاو ڕابردوودا ئاستێكی نزم و خراپه.
له‌لایه‌كی تره‌وه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له سێ یاری ڕابردویدا له‌ناو یاریگای خۆی وه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا ته‌نها 6 گۆڵی تۆمار كردوه ، ئه‌م گۆڵانه ته‌نها هاوتای ژماره‌ی گۆڵه‌كانی كریستانۆ ڕۆناڵدۆ ی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده له سێ یاری ڕابردووی یانه شاهانه‌كه‌دا .
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ به‌م شێوه‌یه 6 گۆڵی تۆمار كردوه له سێ یاری ڕابردوودا : (3) گۆڵ به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا (1) گۆڵ به‌رامبه‌ر فالنسیا (2)گۆڵ به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ .
به‌ڵام یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌م شێوه‌یه 6 گۆڵی له سێ یاری ڕابردوودا تۆمار كردوه : (4)گۆڵ به‌رامبه‌ر زه‌ره‌گۆزا (2)گۆڵ به‌رامبه‌ر بلباو ، به‌رامبه‌ر خیتاڤی هیچ گۆڵێكی تۆمار نه‌كردوه
[/center]