بابهت: * ئێوارەی پایز *
[center]ئێوارەی پایز [size=24]
ئێواره یه و
گڤه ی (با) دێ..
هه ور ئاسمانی گرتووه
ئێواره یه و
داری پایز ئاه هنگی مردن ئه گێڕێ..
گه ڵا سه رچۆپیی گرتووه
ئێواره یه و
منی ته نیا له ناو کۆمه ڵێ تارمایی ڕێبوارانا..
له سه رمانا.. ئه لهرزم و
هه نگاو ئه نێم به ژێر باڵی ڕهه ێڵه و شه سته بارانا
ئێواره یه و
منی بێ پاڵتۆ.. بێ چه تر..
ده ربه ستی تۆف و سه رما نیم
ئێواره یه و
که س بۆ خه می من ناسوتێ..
ئای له و ڕۆژه ڕه شانه ی دیم!
ئێواره یه و
خۆشه ویستی و ترسی پایز..
هه موو گیانمی گرتۆته وه
ئێواره یه و
پایز له دڵی ته زیوما..
ئاگرێکی پڕ بڵێسه ی کردۆته وه
ئێواره یه و
زۆر حه ز ئه که م له جێی باران..
گه ڵای زه رد به سه رما داکا
ئێواره یه و
باوه ش ئه که م به گه ڵای مردووی پایزا..
ئه و پایزه ی ڕه نگی قژ و ڕه نگی چاوی ئه و.. ون ناکا
ئێواره یه و
تاوێکی تر گۆڕه که ی ئه گرمه باوه ش
لێی ئهپرسم.. ئاخۆ شهوان سهرمای نابێ؟..
ئاخۆ سڵ ناکا له گرمه ی هه ور و له لوره ی باڕه ش؟ [/size]
محەمەد عومەر عوسمان
سلێمانی، شەوی ١٣-١١-١٩٨٣[/center]