بابهت: بەرگریکارێکی خیخۆن هەرەشە لە رۆناڵدۆ دەکات کەتووشی پیکانی دەکات
بەرگیرکاری یانەی سپۆرتینگ خیخۆن دامیان سوارێز ئەوەی بۆ رۆژنامەی مارکا دووپات کردەوە کە ڕێگە بەیاریزان کرسیتیانۆ رۆناڵدۆ نادات بەئارەزووی خۆیی لەیاریگا ـدا بسوڕێتەوە و هێرشی دەکاتە سەر و لێی دەدا .
یاریزانی ئۆرۆگوایی دامیان نیکۆلاس سوارێز ـی لەدایک بووی ٢٧ ـی ئەپرێلی ١٩٨٨هەلی یاریکرندنی بۆ ڕێک کەوت لەبەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بەهۆی پێکانی چەند یاریزانێکی یانەکەیانەوە و ووتی: بەدڵنیاییەوە ئێمە گرنگترین یاری خۆمان ئەنجام دەدەین بەرامبەر ریاڵ مەدرید و منیش ڕوبەڕوی باشترین یاریزانی جیهان دەبمەوە بۆ ڕاگرتنی ئەو یاریزانە ئاسان نابێت و تاکە ڕێگاش بۆ وەستانی تەنها لێدانە .