بابه‌ت: * لە غوربەتا .. *
[size=24]لە غوربەتا ..
به سۆز و یادی
هه‌واری باڵای..
زستانی پار بوو.. له ڕێبه‌ندانا
به‌فری به‌رده‌رگام کرد به په‌یکه‌رێ ..
تا ته‌زوی ئۆخه‌ی بێنێ بهگیانا
*
نه‌ک ئۆخه‌ی هه‌ر
ده‌م.. بۆ تاقه ساتێ..
به‌فرینه کچێ.. به‌فری ساردوسڕ
شێوه‌ی بنوێنێ و هه‌ناسه‌ی ئۆخه‌ی..
ده‌ماره‌کانم پڕ بکا له گڕ
*
شه‌و (با) هه‌ڵکات
و بیبه‌ستێ په‌یکه‌ر..
تاکو یه‌ک دوو ڕۆژ.. بمێنێته‌وه
به‌رله‌وه‌ی خۆر چنگ له سینه‌ی گیرکا..
عومری جوانیی لێ بسێنێته‌وه
*
شه‌و نوستم..
سبه‌ی.. کاتی چێشته‌نگاو..
بوو بوو به هه‌ڵم په‌یکه‌ری باڵای
له‌و ڕۆژه‌وه من له تیشکی ڕۆژا..
وێڵم بۆ ورشه و پرشه‌ی نێو نیگای
ژەنەڕاڵی پایز[/size]