1

بابه‌ت: ،،ئه‌گه‌ر،،

[center][size=24]ئه‌گه‌ر گوڵێك
خۆی پوچ کردبێ
ئه‌و پۆچه‌ خۆی
گوڵی مردبێ

ئه‌گه‌ر ده‌ستم
له‌ قه‌دی بێ
ئه‌ڵقه‌ بۆچی
له‌په‌نجه‌م نه‌بێ

ئه‌گه‌ر زاڵم
له‌ په‌روانه‌  چێ
په‌روانه‌ ژانه‌
نه‌ك ئه‌و زاڵم بێ

ئه‌گه‌ر شوێنێك
چرۆی تێوه‌ربێ
چۆری دارێکه‌
جوانیت بردبێ

ئه‌گه‌ر ڕاوه‌ستا
ئه‌و کاتژمێره‌بێ
کاتژمیر ووتی بۆ
چاوه‌ڕێت بێ

ئه‌گه‌ر نه‌سڕه‌وی
ئه‌و په‌یمانه‌ بێ
په‌یمان بۆچیه‌
به‌ستراوه‌ نه‌بێ

ئه‌گه‌ر تۆزێك
وه‌فات تیامابێ
پێت نه‌ئه‌وتم
ماڵت ئاوابێ !

[/size]
[size=18]2011
به‌همه‌ن به‌رزنجی*[/size]
[/center]

[center]http://www.kurdupload.com/images/YwJrm1322353248/7a8b3166f9.gif[/center]

2

وه‌ڵام: ،،ئه‌گه‌ر،،

ده‌ست خۆش کاک به‌همه‌ن
شیعره‌کانت زۆرجوانن

3

وه‌ڵام: ،،ئه‌گه‌ر،،

ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌هه‌شت گیان خۆت جوانی

[center]http://www.kurdupload.com/images/YwJrm1322353248/7a8b3166f9.gif[/center]