1

بابه‌ت: >>نه‌بم خه‌مدار<<

[center][size=24]ئه‌ی فرمیسکم بۆ دێنه‌خوار
له‌شه‌وانم هاتنه‌ بێدار

تازه‌ ڕۆی ئه‌و شۆخه‌ یار
که‌خه‌م ئه‌خۆم له‌کۆنه‌یار

یادگاریه‌کان ئه‌بنه‌ به‌هار
ئه‌و به‌هاره‌ی بێ گه‌ڵاودار

که‌پێم ووتی به‌بێ په‌لار
خۆشم ویستی روخا ته‌لار

ئه‌وته‌لاره‌ی چاتکرد به‌لار
ناڵه‌م ده‌نگی بووبه‌ که‌نار

که‌چی ئیستا لاتدا حه‌یار
به‌جیت هێشتم منم نه‌یار

خه‌جاڵه‌تی خاکی به‌یار
زوو ڕۆیشتی وه‌کوته‌یار

ئه‌و ته‌یاره‌ی نه‌ما دیار
ته‌نیا بڵێی کۆچه‌رمه‌ یار

ژیانمت برده‌ هه‌وای شێدار
ئه‌وشێداره‌ی نه‌فام شیردار

چیترناکه‌م ته‌واو دڵدار
ئیتر به‌سه‌ نه‌بم خه‌مدار

به‌همه‌ن به‌رزنجی*


[/size][/center]

[center]http://www.kurdupload.com/images/YwJrm1322353248/7a8b3166f9.gif[/center]