بابه‌ت: .....په‌نجه‌کانم.....
[center][size=18](((((په‌نجه‌کانم)))))
په‌نجه‌کانم داوای نامه‌ت لێده‌کات
تاچاوه‌کانم گریانی وه‌ڵامت بدات
ووته‌جوانه‌کانت که‌ناخی هه‌ژاندم
واخه‌می دوریه‌که‌ت منی براژاندم
ووشه‌کانته به‌یه‌کتری پێده‌که‌نن
سه‌ماده‌که‌ن به‌هێمنی ده‌مگر‌یێنن
مۆمی شه‌وانم واچاوه‌ڕێی نامه‌ته
تائه‌توێته‌وه چاودێری شه‌یداکه‌ته
ئاره‌قه‌ی فکرم له تۆ شه‌رمه‌زاره
چی بنووسم بۆ شۆخێکی نازداره
نازانم پیته‌کانم خۆیان لێك ناده‌ن
مه‌ستوسه‌رخۆشن که‌لێم تێناگه‌ن
له خه‌تم لائه‌ده‌ن که‌زۆربێ ئاگان
دڵۆپه‌ی فرمێسکم خه‌به‌ری‌هێنان
ڕوخساری تۆ بووکه‌پێم نیشاندان
ده‌چووه تێکه‌ڵی له‌گه‌ڵ ڕسته‌کان
سڵاوم زۆر برسیه‌و تێنی زمانته
له‌خوێندنت تێرنیه‌وزیزی نه‌مانته
وابۆ‌ده‌ستی چۆلت نامه‌م حه‌سێنه
بێ هه‌ناسه‌م تۆی ژیانم بمحه‌وێنه
**
به‌همه‌نی به‌رزنجی*
[/size][/center]