بابه‌ت: ...*به‌کێ بڵێم* .
[center][size=24](به‌کێ بڵێم)
به‌کێ بڵیم خۆشم ده‌وێی
تابزانم منی ده‌وێ
ئه‌وسا زۆر جوان به‌ده‌رکه‌وێ
منیش دڵم بۆی داکه‌وێ
باله‌ناخه‌وه پیم بڵێ
زیاتر له‌تۆ که‌سم ناوێ
نه‌ك هه‌ر بڵێ خۆشم ده‌وێی
به‌و وشه قه‌د ده‌رناکه‌وێ
زۆر ئاسانه به‌زار بدوێ
گه‌ر ڕاست ده‌کا بسه‌لمێنێ
خۆشه‌ویستی واز نه‌هێنێ
هه‌تا رۆژی مه‌لا دێنێ
لیی ماره‌کا به ده‌ست بێنێ
خۆشی ژیانێك پێك بهێنێ
گه‌ر وانه‌بێ سه‌ر ناکه‌وێ
خۆ ڕاو نیه هه‌ر بگه‌ڕێ
رۆژێك له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌کێبێ
دڵدارێك وا بخه‌ملێنێ
من پێی ده‌ڵێم سه‌رناکه‌وێ
گه‌ر تۆ وابیت قه‌دنامه‌وێ
به‌همه‌ن به‌رزنجی*
[/size][/center]