بابه‌ت: به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤ كۆچی دوایكرد
به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤ كۆچی دوایكرد
ددوێنی شه‌و به‌ته‌مه‌نترین كه‌س له هندستان كۆچی دوایكرد، له ته‌مه‌نی (125) ساڵیدا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌خۆشیه‌ك یان تهنگوچهڵهمهیهكی ته‌ندرووستی هه‌بێت، به‌پێی هه‌واڵی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی هندستان، (باراسرام گورجار)، كه دانیشتوی گوندیی (تلكیساری) له ویلایه‌تی (هوشانگ ئاباد)، ئه‌م پیاوه له دوایی خۆیه‌وه كوڕێكی به‌جێهێشت كه ته‌مه‌نی ته‌نها (75) ساڵه ، به‌ڵام (17) كوڕه‌زاو كچه‌زای له‌دوا به‌جێماوه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی (ئهلبیان)، پێشتر سێ كوڕ كچێكی كۆچی دوایانكردوه، پێش خۆیی، ئه‌م پیاوه له‌ماڵی یه‌كێك له كوڕه‌زاكانی كۆچی دوایكرد، یه‌كێك له كوڕه‌زاكانی ده‌ڵێت"باپیرم به‌ته‌مه‌نی تووشی نه‌خۆشی نه‌بووبوو، به‌ده‌ست هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندرووستیشه‌وه نه‌یناڵاندووه، هه‌موو كاره ئاساییه‌كانی ڕۆژانه‌ی خۆی خوێ ده‌یكرد تا ئه‌و كاته‌ی مرد."
ئه‌و ده‌ڵێت گورجار، داویلێكردووه جامێك ئاوای بۆ بێنێت، دواتر كه‌وتووه به زه‌ویدا، كاتێك به‌په‌له گه‌یاندیانه نه‌خۆشخانه له‌وێ دكتۆر ڕایگه‌یاند كه مردووه، به‌پێی هه‌واڵه‌كانی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته خێزانی ئه‌م پیاوه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واویان له‌سه‌ر ته‌مه‌نی باپیریان لانیه، به‌ڵام به‌پێی شه‌جه‌ره‌ی خێزانه‌كه‌یان ئه‌م پیاوه ته‌مه‌نی (22) ساڵ بووه له ساڵی (1908) به‌واتای ئه‌وه‌ی له ساڵی (1886) له‌دایكبووه، له ئۆكتۆبه‌ریی پێشوودا حكومه‌ت ئه‌م پیاوه‌یی خه‌ڵاتكرد ئه‌م خه‌ڵاته‌ش ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان 100 ساڵی تێپه‌ڕاندووه.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم