بابه‌ت: پشیله‌یه‌ك پاره‌ی پێ كۆده‌كه‌نه‌وه
پشیله‌یه‌ك پاره‌ی پێ كۆده‌كه‌نه‌وه
شیله‌یه‌كی (26) په‌نجه كه ناوی (دانیال)ه بوو بهیارمهتیدهرێكی زۆرباش بۆ ڕێكخراویی(بنكه‌یی ڕزگاركردنی ئاژه‌ڵان) له ولایه‌تی ویسكنسن ئه‌مریكی بۆ پاره‌كۆكردنه‌وه، كه به‌هۆی ئه‌م پشیله‌یه‌وه ئه‌وه‌نده پاره‌یان كۆكرده‌وه كه توانیان بیگوێزنه‌وه بۆ خانویه‌كی نوێ كه به ته‌واوه‌تی تیایه نیشته‌جێببن.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی (عه‌ره‌ب نیت)، ئه‌م پشیله‌یه كه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌و ڕه‌نگه‌كه‌ی پرته‌قاڵی و سپیه، خاوه‌نی (26) په‌نجه‌یه، كه ده‌بوو ته‌نها (18) په‌نجه‌ی هه‌بوایه، بنكه‌ی (میلووكی) بۆ رزگاركردنی ئاژه‌ڵان ئه‌م پشیله‌یه‌یان به‌كارهێنا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره بهدرووستكردنی پسولهیهك به‌ناوی پسولهیی (26) دۆلاریی وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ (26) په‌نجه‌ی پشیله‌كه كه وێنه‌یه‌كی پشیلهكهشی له‌سه‌ر بوو، تائێستا به‌هۆی ئه‌م پشیله‌یه‌وه ڕێكخراوه‌كه (86) هه‌زار دۆلاریان كۆكردۆته‌وه.
ئه‌م ڕێكخراوه كه كاریی پاراستنی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌یه كه مه‌ترسی كوشتن‌یان له‌سه‌ره، تووشی ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی دارایی قورس بوو، كه نه‌یده‌توانی كرێی خانوو كۆمه‌ڵێك ئیشی كه‌ی تایبه‌ت به ڕێكخراوه‌كه دابین كه‌ن، ناچار به‌هۆیی ئه‌م هه‌ڵمه‌تی پاره‌كۆكردنه‌وه توانی خانویه‌كی بچووكتر بكڕێت و كێشهكانشیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم