بابه‌ت: سزایه‌كی سه‌یر بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانێك
سزایه‌كی سه‌یر بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانێك
دادگایه‌كی میللی لهزمبابۆیی سزایی (مۆرگان سفانگیرای) سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌یدا، به‌دوو مانگا‌و دوومهڕو 10مه‌تر قوماش.
هۆكاری ئه‌م سزادانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شكاندنی یه‌كێك لهنهرێته كۆنه‌كانی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام سفانگیرای ڕه‌تیكرده‌وه كه بچێته به‌رده‌م داگایه‌كی له‌و شێوه‌یه‌و پارێزه‌ره‌كانی ڕایانگه‌یاند، ئه‌م دادگایه به‌ته‌واوه‌تی نایاساییه.
سفانگیرای پێشتر پاره‌ی ماره‌یی ژنێكی ده‌وڵه‌مه‌ندیی به‌مه‌به‌ستی هاوسه‌رگیریی دابوو، به‌ڵام دواتر ئه‌م په‌یوه‌ندییه هه‌ڵوه‌شایه‌وه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت هۆكاریی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه سیاسیی بووه، به‌هۆی ئه‌م كێشه‌یه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك خێڵ (نگومو) له ویلایه‌تی ماوشنالاند، سفانگیرای دادگایكردنێكی خێڵه‌كه‌ی بۆ سازكرا.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ئهلبوسهله، قسهكهرێك به‌ناوی داگاكه ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سفانگیرای ڕێزی دادگاكه‌ی نه‌گرت به‌ئاماده‌نه‌بوونی تیایدا، به‌ڵام دانیشتنی دادگاكه هه‌ر به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا بڕیاری خۆی ده‌ركرد
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم