بابه‌ت: گۆڕه‌كه‌ی دایكی هه‌ڵدایه‌وه
گۆڕه‌كه‌ی دایكی هه‌ڵدایه‌وه
هاوڵاتییه‌كی جه‌زائیری، گۆڕه‌كه‌ی دایكه كۆچكرووه‌كه‌ی هه‌ڵدایه‌وه، دوای 10 ڕۆژ له‌ناشتنی، تا ڕاستی‌و درۆی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی بۆ یه‌كلابێته‌وه، كه له‌لایه‌ن خزمێكییه‌وه كرابوو، گوایه گوێی له‌ده‌نگی گریانی دایكی بووه له‌گۆڕه‌كه‌دا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لشروق، پیاوێك كه له‌ناوچه‌ی بسكره له‌جه‌زائیر ده‌ژی، تووشی ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی ده‌روونی قورس بوو، دوای دوودڵبوونی له‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كه‌ی دایكی، بۆ دڵنیابوون له‌مردنی، له‌گه‌ڵ دووڵی له‌ناشرینی كاره‌كه، كه ده‌بێته هۆی بێئه‌ده‌بی به‌گۆڕه‌كه‌ی دایكی، ئه‌م هه‌موو دوودڵییه‌ش به‌هۆی پڕوپاگه‌نده‌یه‌كه‌وه بوو، كه له‌لایه‌ن خزمێكیانه‌وه بڵاوبۆوه‌و وتبووی:"گوایه گوێی له‌گریانی دایكی بووه له‌گۆڕه‌كه‌دا، كه به‌ده‌ست ئازار‌و هه‌ناسه توندییه‌وه ناڵاندوێتی، پێده‌چێت دایكی نه‌مردبێت".
به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لئیتحاد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پیاوه باوه‌ڕی ته‌واوی به‌وه هه‌بوو، كه ناكرێت دایكی دوای 10 ڕۆژ له‌ناشتن زیندوو بێت، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ی هه‌ر ئه‌نجامدا، به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی‌و به‌ئاماده‌بوونی پۆلیس گۆڕه‌كه‌ی هه‌ڵدایه‌وه، تا له‌ڕوویی ده‌روونییه‌وه یه‌كلابێته‌وه.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم