بابهت: پەیامێك بۆ بەكارهێنەرانى فەیسبوك ...
السلام علیكم و رحمة الله و بركاته
خواى گەورە پارێزەرت بێ لە هەركوێیەك هەیت و بەرەكەت بڕێژێ بە سەر كات و كارتدا، هیوادارم ئەم پەیامەى منت لە كاتێكدا پێ بگات كە بەڕێزت لە لوتكەى ساغ و سەلامەتی دونیا و دواڕۆژدا بیت،وە داواكارم لە خواى باڵا دەست كە من و تۆ و هەموو موسوڵمانان بگێڕێ لەوانەى كە تەنها لەبەر ئەو یەكتریان خۆش دەوێت و لە پێناو ڕەزامەندى ئەودا ئامۆژگارى چاكەى یەكتر دەكەن.
خوێنەرانى خۆشەویست، ئەى ئەو كەسانەى كە بەكارهێنەرى تۆڕى كۆمەڵایەتى (فەیسبوك)ن،بوارم بدەن با پەڕەیەكى بەیەك گەیشتنتان لە گەڵدا بكەمەوە لە ڕێگەى ئەم پەیامەوە،وە هیوام وایە كە دڵە گەورەكەتان جێگاى ئەم چرپانەى براى دڵسۆزتانى تیاببێتەوە كە تایبەتن بە بەرێزتان و هەموو ئەو بەڕێزانەى كە ئەم تۆڕە كۆمەڵایەتیە بەناوبانگە بەكاردێنن.
بەڕێزان، ئەوە بزانن كە (فەیسبوك) بریتیە لە تۆڕێكى جیهانى زۆرگەورەی بەیەكگەیشتن و یەكترناسین لە سەر ئینتەرنێت،كەلایەنى چاكە و خراپەیشى هەیە، هەروەك چۆن دەتوانى بۆ سوود گەیاندن بە خود و دەوروبەر و نزیك بوونەوە لە خواى گەورە بەكاربهێنێت، ئاوەهاش دەكرێت لە خراپە بەكارى بهێنى و ببێتە بەڵایەك بۆ خۆت دەوروبەر و توڕەیى خواى گەورە،هەربۆیە پێم خۆش بو كە ڕێنمایی بەڕێزتان بكەم بۆ چەند ئامۆژگارییەك بەڵكو ببێتە چرا و ڕێپیشاندرێك و لە هەمان كاتدا قەڵغانێك بێت بۆ پاراستنى بەڕێزتان لە تێوەگلان لە لایەنە خراپەكانى ئەم ماڵپەڕە:
یەكەم: با بوونە ئەندام و بەكارهێنانت بۆ ئەم پێگەیە بە نییەتێكى پاك بێت و هۆكارێك بێت بۆ بانگەواز كردنى هەموو لایەك بۆ كارى چاك و بەسوود و خەڵكانى تر بەرەو خێر ئاراستە بكەیت و چاوەڕێى پاداشت بكەى لە لاى خواى گەورە و ئەوەش بزانە كە هەر پیتێك كە دەینوسیت ئەوا خواى گەورە پاداشتەكەى وون ناكات، بۆیە ببە بە دەروازەى چاكە و هاوكار بە لە خوا بە بیر هێنانەوەى خەڵكى و داخەرى دەرگاى خراپە بە و ڕێگریش بە ڕووى خراپەكاریدا،و ئەوا مانگى پیرۆزى ڕەمەزانیش وا هات دەتوانى فەزڵ و گەورەیى و حوكم و ئادابەكانى ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان بڵاوبكەیتەوە چونكە چونكە پێغەمبەرمان صلى الله علیه وسلم فەرموویەتى: " الدَّالُ عَلَى الْخَيْڕ كَفَاعِلِهِ " صحيح الجامع الصغير: 3399.، واتە: ئەو كەسەى كە چاكەیەك بە كەسێك پیشان بدات، وەكو ئەوەیە كە خۆى ئەنجامى دابێت.
.دووەم: هەروەك ئاشكرایە كە هەموو جۆرە وێنەكى فۆتۆگرافی وگرتەى ڤیدیۆیى لە سەر ئەم پێگەیە بڵاو دەكرێتەوە،وە زۆرێك لەم وێنە و گرتە ڤیدیۆییانە شتى حرام و ناشایستە لەخۆ دەگرێت،كە بریتین لە وێنەى ئافرەت و دەنگى مۆسیقا...هتد. هەربۆیە تۆى موسوڵمانى ژیر پێویستە چاو و گوێ و هەموو ئەندامەكانى لاشەت لەو حەرامكراوانە بپارێزیت و نابێت تۆ یەكێك بیت لەو كەسانەى كە ئەم جۆرە شتانە بڵاو دەكەنەوە نەوەك تاوانى هەموو ئەو كەسانەت بێتە سەر كە بە هۆى ئەو وێنە و گرتانەوە تووشى حەرام دەبن.
ئاخۆ چەندین خەڵك هەبێت كە ئێستا شتى حەرام سەیر دەكەن و بڵاو دەكەنەوە و تاوانەكەشى دەكەوێتە ئەستۆى ئەو كەسەى كە بۆ یەكەم جار بڵاوى كردووەتەوە و بەردەوامیش تاوانەكە لە زیاد بوون و بڵاو بوونەوەدایە، داواكارم لە خواى گەورە كە هیچ كام لە خوێنەرانى ئەم پەیامە ئەو كارەى نەكردبێت خۆ ئەگەر وابێت ئەوا دەرگاى تەوبە و پەشیمانى واڵایە و دەتوانى بە كارى چاكە قەرەبووى بكەیتەوە و تا پێى دەكرێت شتە خراپەكان بسڕێتەوە.
سێیەم: هەندێك لە بەكارهێنەرانى ئەم پێگەیە هەوڵى دۆزینەوەى پەیوەندى حەرام لە گەڵ كچان دەدەن لە ڕێگەى نامە ناردن و چات تكردن ا بە مەبەستى كات بەسەربردن و ڕابواردن بێت یان بۆ گەیشتن كچانى بێ ئاگا و هەڵخەڵەتاندنیان،وە هەموو ئەم كارانە مایەى توڕەیی و خەشمى خواى گەورەیە و ئەو كەسەى ئەم كارانە ئەنجام دەدات ترسى سزادانى لێ دەكرێت لە دونیا و دواڕۆژدا، وە دەبێت ئەوەش بزانرێت كە هەمووان خاوەن ناموس و ئابڕوون، هەربۆیە پارێزگارى لە نامووسى خۆت و خەڵكى بكە و دڵنیا بە لەوەى كە چى بەسەر خەڵكى بێنى ئەوە تووشى خۆت دەبێت و بە هەمان جۆرى تاوان سزا دەدرێت.، خواى گەورە من و تۆ و هەموو موسوڵمانان لە هەموو خراپەیەك بپارێزێت
چوارەم: زۆر وریاى ئەوە بە كە خوو بگرى بە چوونە سەر ئەم پێگەیە و ببێتە كارى ڕۆژانەت، چونكە خۆتیش باش دەزانیت كە ئەم پێگەیە كاتێكى زۆرت لێ دەكوژێت بەبێ ئەوەى كە سوودێكى ئەوتۆى هەبێت و لەوانەیە و ئەرك و چەندین كاری گرنگت لە دەست دەربكا،لەبەر ئەوە زۆر پێویستەكاتێكى دیارى كراوى بۆ تەرخان بكەیت و زۆر نەمێنیتەوە بۆ ئەوەى كاتت بە هەدەر ندەیت.
داواكارم خواى گەورە كە سەركەوتوتان بكات و بەرەكەكەت بخاتە كات و كردەوەتانەوە...
و السلام علیكم و رحمة الله وبركاته
لة ساريز وةكيراوة.
ببورن بابةتةكة كؤنيشة بةلام سودى هةية.