1

بابه‌ت: ڕۆشنبیریی‌ ته‌مه‌ن درێژده‌كاته‌وه‌

ڕۆشنبیریی‌ ته‌مه‌ن درێژده‌كاته‌وه‌




لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی‌ ئه‌مریكی‌ ده‌ریخستووه‌، كه‌ پاره‌و هێزو ڕه‌وشت‌و زانیاری‌‌و په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وا له‌خوێنه‌واره‌كان ده‌كات سوودێكی‌ زیاتر له‌لێكۆڵینه‌وه‌ ته‌ندروستییه‌كان وه‌ریگرن، ڕێژه‌ی‌ گیان له‌ده‌ستدانیش كه‌متره‌ تێیاندا له‌ته‌مه‌نه‌ زووكاندا.

پرۆفیسۆر (ڕیچارد میخ)‌و هاوڕێكانی‌ له‌زانكۆی‌ (كۆلۆرادۆ دنڤر)، دوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ دوورودرێژ بۆیان ده‌ركه‌وت، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ڕێژه‌ی‌ خوێنه‌واری‌ یاخود زانستیان نزمه‌، دوو هێنده‌ی‌ خه‌ڵكانی‌ خاوه‌ن خوێندنی‌ باڵا، ئه‌گه‌ری‌ مردنیان هه‌یه‌ له‌ته‌مه‌نێكی‌ زوودا.

له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵه‌ زۆره‌شدا كه‌ ده‌درێت له‌بواری‌ چاره‌سه‌ركردن‌و هۆشیاكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ به‌گشتی‌ له‌بواری‌ ته‌ندروستیدا، به‌ڵام ئێستاش ڕێژه‌ی‌ مردن له‌ناو خه‌ڵكانی‌ خاوه‌ن كه‌مخوێنده‌وار به‌رزتره‌.

له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هۆكاره‌كانی‌ مردن‌و جۆری‌ نه‌خۆشییه‌كانیش گۆڕاون، له‌گه‌ڵ 100ساڵ له‌مه‌و پێشدا، كاریگه‌رترین نه‌خۆشییه‌كان كه‌ ده‌بوونه‌ هۆی‌ مردن بریتیبوون له‌ (سیل، هه‌وكردنی‌ سی‌‌و سكچوون)، ئێستا ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ گۆڕاون به‌نه‌خۆشیی‌ (دڵ‌و شێرپه‌نجه‌‌و سه‌كته‌ی‌ ده‌ماخ)، كه‌چی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو گۆڕانكاریانه‌شدا، ئێستا ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی‌ كه‌ خوێنه‌وارییان كه‌مه‌، زۆرترو زووتر ده‌مرن له‌ته‌مه‌نێكی‌ كه‌مدا به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رز.


http://www.kurdupload.com/images/EzXO021324230664/__________________.gif

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم