1

بابه‌ت: سه‌رمایه‌دارانی‌ كه‌نداو كه‌وتنه‌ كڕینی‌ پشكی‌ سایته‌ به‌ناوبانگه‌كان

سه‌رمایه‌دارانی‌ كه‌نداو كه‌وتنه‌ كڕینی‌ پشكی‌ سایته‌ به‌ناوبانگه‌كان


شازاده‌ وه‌لید بن ته‌لال كوڕی عه‌بدولعه‌زیز ئالسعود، ملیاردێری سعودی وبرازای عه‌بدوڵا بن عه‌بدولعه‌زیزی پادشای سعودیه‌، پشكێكی ستراتیژی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كڕی.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕادیۆ سه‌وا ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه‌، پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی بۆرسه‌ی سعودیه‌ ڕایگه‌یاندووه‌: بن ته‌لال و كۆمپانیای "ئه‌لمه‌مله‌كه‌ ئه‌لقابیزه‌"ی تایبه‌ت به‌خۆی دوای چه‌ند مانگێك له‌ دانوستان له‌گه‌ڵ تویته‌ردا به‌به‌های (1.125) ملیار ڕیاڵ واتا (300) ملیۆن دۆلار پشكێكی پێگه‌ی تویته‌ریان كڕیوه‌.

گۆڤاری "فۆربس" له‌مانگی ئازاری ڕابردوودا سامانی بن ته‌لالی به‌ (20) ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌كرد كه‌ له‌سه‌دا حه‌وتی له‌ "نیوز كورپۆره‌یشن" دایه‌ و چه‌ند پلانێكی هه‌یه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی هه‌واڵی.

جێی ئاماژه‌یه‌ پێگه‌ی تویته‌ر زیاتر له‌ (100) ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌ و پێگه‌كه‌ ڕێگاده‌دات به‌ به‌كارهێنه‌ران نامه‌ له‌ (140) پیت بۆ چه‌ند گروپێك له‌ به‌شداربوان بنێرن.


http://www.kurdupload.com/images/NkNKX0C1324315487/___________.jpg

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم