بابه‌ت: ئۆباما فه‌یسبوك له‌كچه‌كانی قه‌ده‌غه ده‌كات
ئۆباما فه‌یسبوك له‌كچه‌كانی قه‌ده‌غه ده‌كات
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكی باراك ئۆباما به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ره‌كی پشتی به‌ست به پێگه‌ی به‌یه‌كگه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2008دا، له‌هه‌مانكاتدا به‌كارهێنانی فه‌یسبوكی له كچه‌كانی قه‌ده‌غه‌كرد، تا ڕێبگرێت له خه‌ڵكی هه‌لپه‌رست ئاگاداری كێشه‌و ئیشوكاره تایبه‌ته‌كانی خێزانه‌كه‌ی بن.
ئۆباما له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری (بیبوڵ)ی ئه‌مریكیدا، ده‌ڵێت"هه‌ستده‌كه‌م هیچ شتێك نیه كه وام لێبكات زۆربه‌ی نهێنیه‌كانی خێزانه‌كه‌م له‌به‌رده‌م ڕای گشتیدا ئاشكراكه‌م."، له‌م باره‌یه‌شه‌وه خێزانه‌كه‌ی میشێل، ده‌ڵێت"ئۆباما بڕیاریداوه كه ڕێگری بكات له كچه‌كانی تا ناوی خۆیان له‌م پێگه‌یه‌دا ناونوسكهن، تا ته‌مه‌نیان ده‌بێته 18 ساڵ."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا لاپه‌ڕه‌كه‌ی ئۆباما له‌سه‌ر پێگه‌ی (فه‌یسبوك) كه 24 ملیۆن هه‌واداری هه‌یه، به‌شێكی سهرهكیهله هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ جارێكی تر هه‌ڵبژاردنه‌وه.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم