بابهت: بــيــرى كـەسێـكـت كــردووه خــــۆزگـه بخـوازى بـــــيبـيـنى
بــيــرى كـەسێـكـت كــردووه خــــۆزگـه بخـوازى بـــــيبـيـنى
بـه چــــــاوى پـڕ فـرمێسكـــەوە بـــڵێى بـۆ هێنده شيـريـنى
قـەت دڵـت ڕاچـةڵـەكــــــــاوه كه زەنـــــگێگت بۆبێ و شەوبێ
شپــــرزە بــيت و دوعــا بـكـەى بڵێى دەى خوايه گيان ئەو بێ
...
كه ئـەو نەبـوو خەم داتـگـــرێ پــــاشـان بگريـــــت به هێمنى
بـۆ ئـــازارى بێ ئـومێــــدى خۆشەويستم تـــــۆش وەك منى
تـۆ قەت له تــــــاو ئـــــازارى دڵ دەستت له سەر دڵ دانـــــاوه
قەت بــــــۆ دوورى ئـەزيـزێـكـت فـرمێسك لـه چـاوت تكــــــاوه
قــەت كەسێكت خۆش ويـــــستووه بێ ئومێد بى كه بۆ تۆ بێ
ئــــازارى دڵێـك ئـــەزانى سوتـــــانەكەى لـــــەســـەر خــۆبێ
ئـەرێ قەت هــێندە گريــاوى هەست بكەى به لێڵى چـــــاوت
قەت شيرينى خــەو جێ دێڵى لـه تــــــاو ئــازارى هـەنــــاوت
كەســێك وەك مۆم بۆت بسوتێ قەت بـەزەيـت پيــــــا دێتــةوه
قــەت پێى ئەڵێى خۆشم ئەوێى تـــــــا ئـــــــازارى كەم بێتەوه
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم