بابه‌ت: شـــه‌وی یـــــهلدایه یا ده‌یجووره ئــهمشــهو
شـــه‌وی یـــــهلدایه یا ده‌یجووره ئــهمشــهو
کــه دیده‌م دوور لـــه تۆ بێ نووره ئه‌مشــه‌و
دڵم وه‌ک حـــاکمی مـــــهعزوولـــــه قـوربان
خـــهڵاتی وهســڵی تۆی مه‌نزووره ئه‌مشه‌و
دڵیــــش مـــایل بــــه دیده‌ی تۆیـــــه بۆیــــه
له من وه‌حشی و ڕه‌میده و دووره ئه‌مشــه‌و
کــــه تۆی شای که‌چ كولاهی دیده مه‌ستان
چ بــــاکم قهیــــسهر و فــهخفووره ئه‌مشه‌و
لــــه خـــه‌و هـــهڵســـــاوه یا ئاڵۆزه چــــاوت
هـــــهمیشـــه وایه یا مه‌خمووره ئه‌مشــه‌و
ســـوروشکم نهقـشــی چاوی تۆ ده‌کێشێ
که جێم سه‌رداره‌که‌ی (مه‌نسوور)ه ئه‌مشه‌و
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم