1

بابه‌ت: بیدعەچی مایە پوچە!

http://store2.up-00.com/Dec11/HrS36272.jpgخوای بەر ئەفەرموێ : [قُلْ هَلْ نُنَبِّئُكُمْ بِالْأَخْسَرِينَ أَعْمَالًا . الَّذِينَ ضَلَّ سَعْيُهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ يَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ يُحْسِنُونَ صُنْعًا] الكهف 103و104 واتە : (ئەی پێغەمبەری خوا پێیان بڵێ ئایا پێتان بڵێم و هەواڵتان پێبدەم بەوانەی کە کردەوەکانیان بەتاڵەو سودی لێنابینن و مایەی زەرەرە بۆیان ئەوانە کە هەوڵ و تێکۆشانیان و کردەوەیان لە ژیانی دونیا بە فیڕۆ ئەچێ و وەرناگیرێ وە ئەوان واش ئەزانن کە کردەوەی چاکیش ئەکەن و پاداشتی لەسەر وەر دەگرن) .
ئەو ئایەتە بۆ موشریک و بۆ موسڵمانی بیدعە چیشە دەتوانن سەیری تەفسیری ابن کثیر بکەن یانی موسڵمان بیدعە ئەکات خۆی ماندوو ئەکات واش ئەزانێ پاداشتی لەسەر وەردەگری کەچی لای خوا کردەوەکەی بەتاڵە!!!

وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم لە کاتی وتار خوێندنەوەی هەموو جارێک ئەمەی دووبارە ئەکەردەوە ئەیفەرموو : (فَإِنَّ خَيْرَ الْحَدِيثِ كِتَابُ اللَّهِ وَخَيْرُ الْهُدَى هُدَى مُحَمَّدٍ وَشَرُّ الْأُمُورِ مُحْدَثَاتُهَا وَكُلُّ بِدْعَةٍ ضَلَالَةٌ) رواه مسلم واتە : (بە تەئکید باشترین قسە بکرێ و بگێڕدرێتەوە کتابی خوایە وە باشترین ڕێی نیشاندراو و بانگ بۆ کراو ئەو ڕێیەیە کە پێغەمبەری خوا محمد صلى الله علیه وعلى اله وسلم نیشانی خەڵکی داوەو بانگیان ئەکا بۆی وە خرابترین شتانێک شتە داهێنراوەکانن کە لەو ڕێگەیە نیە کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم نیشانی خەڵکی داوەو بانگەوازی بۆ کردووە وە هەموو بیدعەیەک شتێکی تازە داهێنراو لەدین گومڕایی و سەرلێشێواویە) .
وە لای نسائي ئەو زیادەش بە صەحیحی هاتیە : (وکل ضلالة في النار) صححه الالباني في صحیح النسائي واتە : (وە هەموو گومڕایی و سەرلێشێواویەک لەناو ئاگرە) .
وە هاتووە لە العرباض بن ساریة رضي الله عنه دەفەرموێ : (وعظنا رسول الله صلى الله عليه وسلم موعظة وجلت منها القلوب وذرفت منها العيون فقلنا يا رسول الله كأنها موعظة مودع فأوصنا قال : أوصيكم بتقوى الله والسمع والطاعة وإن تأمر عليكم عبد وإنه من يعش منكم فسيرى اختلافا كثيرا فعليكم بسنتي وسنة الخلفاء الراشدين المهديين عضوا عليها بالنواجذ وإياكم ومحدثات الأمور فإن كل بدعة ضلالة) رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه وابن حبان في صحيحه وقال الترمذي حديث حسن صحيح (صحيح الترغيب والترهيب) واتە : (پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئامۆژگاریەکی کردین ئامۆژگاریەکی وا چاوەکان لەگەڵی فرمێسکیان لێ هاتە خوارو دڵەکان لەگەڵی ترسان و ڕاچلەکین جا ووتمان : ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەو ئامۆژگاریە ئەڵێی ئامۆژگاری کەسێکە کە ماڵ ئاوایی ئەکات و ئاخیر ئامۆژگاریەتی لەبەر ئەوە وەسیەتمان بکە فەرمانمان پێ بکە چی بکەین پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : وەسیەتتان -فەرمانتان- پێ ئەکەم بە گوێڕایەڵی کردن و لەفەرمان دەرنەچونی سەرۆکتان ئەگەر عەبدێکش بوو بە سەرۆکتان وە ئەوەی بژی لەئێوە خیلافێک و لێک جیا بونەوەیەکی زۆر دەبینێ جا دەست بگرن بە ڕێبازی من وە ڕێبازی خەلیفەکانی کە لەسەر حەقن و خەڵکی بۆ حەق بانگ ئەکەن و ڕێی حەقیان نیشان ئەدەن ئەو ڕێبازە بە ددانی کاچیلکەکان بگرن و بیگەزن بەتوندی بیگرن وە ئاگادارتان ئەکەمەوە لە شتە تازەکان و زیاد کراوەکان بزانن بەتەئکید هەموو شتێکی بیدعە تازە داهێنراو گومڕایی و سەرلێشێواویە ) .
وە ئەفەرموێ : (من عمل عملا لیس علیه امرنا فهو رد) رواه مسلم واتە : (هەر کەسێک کردەوەیەک بکات کە فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوە ڕەد ئەکرێتەوەو وەرناگیرێ) .
لەم فەرموودانە ئەبینین چۆن پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئوممەتەکەی ئاگادار کردۆتەوە تەنانەت لە هەموو وتارەکانی ئاگاداری کردوینەوە لەو شتانەی لەدین زیاد ئەکرێ کە لە ڕێبازی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم و خەلیفەکانی رضي الله عنهم نیە وە بەسەر لێشێواوی داناوەو پێی ڕاگەیاندوین کە بۆ ناو ئاگرە ئیتر شتێک بۆ ناو ئاگر بێت و بیدعەو سەرلێشێواوی بێت بە چ عەقڵێک کەسێک دێ بەناوی ئیسلام بە ئێمەی ئەفرۆشێ و بەهۆی سەرکەوتنی ئیسلامی ئەزانێ اف لکم بەڕاستی هەر ئەوەیە کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (اذا لم تستحي فاصنع ما شئت) رواه البخاري واتە : (ئەگەر شەرمت نەکرد چی ئەکەی بیکە -چونکە ئەوەی شەرمی نەما لەهیچ ناگەڕێتەوە-) .

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg