بابه‌ت: بوکه شوشهکهتم
[size=24]بوکه شوشه
[/size]
وا بزانه بوکه شوشهکهتم که ته‌نها بوی له پاڵ خۆتا بمنوێنه
که بێزار بویت به‌سه‌رما بقیژێنه
که توڕه بویت به به‌رد سه‌رم بشکێنه
که بێ ئیش بویت هه‌ر بۆ گه‌مه هه‌ردوو چاوم ده‌ربێنه
وا بزانه بوکه شوشهکهتم ڕازی خۆتم بۆ بدرکێنه
تهماشامکهو به گوێما بچرپێنه
بگری و پێبکه‌نه هه‌ڵم واسهوجلم له‌به‌ر بدڕێنه ماچمکهو بمخنکێنه
وا بزانه بوکه شوشوکهتم له کوێ پێت خۆشبو دامنیشێنه
گه‌ر ویستت ده‌سته‌کانم له‌بنا ده‌ربێنه
که جێشته قوڵینهت کرد تۆ باجی به‌و بهتهشت ئاوم پێ بێنه
وا بزانه بوکه شوشهکهتم تۆ بڕیارب به‌و بڵێ پێبکه‌نه
یان فرمێسک به چاوانما بڕژێنه
تۆ بڵێ بفڕه‌و له ئاسمانتا ئه‌بمه کۆترێکێ بێ وێنه
تۆ بڵێ بمره هه‌ر خۆشت گۆڕی خۆم هه‌ڵکه‌نه
تۆ بڵێ سه‌فه‌رکه له‌سه‌ر زه‌وی خوا مه‌مێنه
تۆ بڵێ هیچ مه‌که بخه‌وه‌و له‌سه‌ر عه‌رشه‌که‌ت مه‌مێنه
تۆ بلێ مه‌مبینه هه‌چ مه‌که هیچ
چاوانت له کل نێو وه‌ک خودا بنوێنه
وابزانه بوکه شوشهکهتم باوهشمکهو له‌ته‌ک خۆتا بمنوێنه
هه‌رچیت هه‌یه بیدرکێنه
مه‌ترسه له ڕوتیت یه‌ک به یه‌ک قۆپچه‌ی سنگت بترازێنه
که خۆت گۆڕی مه‌مخه‌ره تاکه‌که‌ت به‌زۆریش مهمنوێنه
مه‌چۆره پشت په‌رده‌و وه‌ک مرۆڤ مه‌مبینه
من بوکه شوشهکهتم
چۆن ویستت چۆن کرا مه‌ترسه‌و بیدرکێنه !!
مـانـای وایـه چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!
ئه‌وه‌ش خۆم له فیس خه‌سوو