1

بابه‌ت: شه‌و و ڕۆژی 1-1-2012 له‌ژیانی مندا له‌هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید هههههههه

شه‌وی 1-1-2012
عاده‌ته‌ن هه‌ندێك له‌ كۆمپانیاكانی مۆبایل دوای ئه‌وه‌ی كه‌ مۆبایله‌كه‌ت ده‌كوژێنیته‌وه‌ دواتر نامه‌یه‌كت بۆ ده‌نێرێت و پێت ده‌ڵێت فڵانه‌ ژماره‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌كردوویت
منیش دوێنێ شه‌و ئه‌وه‌م به‌سه‌ر هات هههههههه
مۆبایله‌كه‌م داخستبوو دوایی كه‌ خستمه‌وه‌ كار نامه‌م بۆ هات به‌ڵام نامه‌ی چی هههههه
فڵانه‌ كه‌س ته‌له‌فۆنی بۆ كردویت ئیتر دوای ئه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ نامه‌یه‌ك ده‌ڕوات بۆ ئه‌و كه‌سه‌ و پێی ده‌ڵێت:
ئێستا مۆبایله‌كه‌ی به‌رده‌سته‌ بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌زم لێره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات
ئه‌زیزان نامه‌كه‌ی بۆ ڕۆشت هه‌ر ئه‌و نامه‌كه‌ی بۆ ڕۆشت یه‌كسه‌ر مۆبایله‌كه‌م داخست
پاشان دوای 5 ده‌قیقه‌ی تر مۆبایله‌كه‌م خسته‌وه‌ ئیش نامه‌م بۆ هات وتی فڵان كه‌س په‌یوه‌ندی پێوه‌ كردویت
ئیتر نامه‌یه‌ك ڕۆشته‌وه‌ بۆ ئه‌و وتی ئیستا به‌رده‌سته‌ بۆ په‌یوه‌ندیكردن
منیش به‌هه‌مان شێوه‌ مۆبایله‌كه‌م داخست
ئیتر ئه‌و شه‌وه‌ هه‌ر به‌وه‌ ته‌واو بوو هههههههههههه


ڕۆژی 1-1-2012
ئه‌مڕۆ  ڕۆشتمه‌ بازاڕ به‌زیای خێرم نه‌كرد ههههه

چوم شت بكڕم بۆ ماڵه‌وه‌ دایكم وتی چه‌ترێكیش بۆخۆت بكڕه‌
كاكه‌ چوومه‌ بازاڕ وتم چه‌تر به‌چه‌نده‌ وتی هه‌مانه‌ به‌ 3000 هه‌شمانه‌ به‌ 5000 وتم دوایی دێمه‌وه‌
چوم بۆلای كابرایه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ پێم وت چه‌تر به‌چه‌نده‌ وتی به‌ 5000 وتم ئه‌ی به‌ 4000
ده‌نگی به‌رزكرده‌وه‌ و خۆی توڕه‌ كرد و ئاله‌و بابه‌تانه‌ له‌ناو بازاڕدا
وتی ئه‌گه‌ر به‌ 4000 هه‌یه‌ زۆرم ده‌وێت ئیتر منیش بۆ ئه‌وه‌ی حه‌یام نه‌چێت ده‌ستبه‌جێ ڕۆشتم وتم كاكه‌ من بۆ شه‌ڕ نه‌هاتووم بۆ مامه‌ڵه‌ هاتووم

سه‌یری خه‌ڵكی ئێستاكه‌ له‌گه‌ل ڕێزمدا بۆ هه‌ندێكیان هی واده‌بینیت هه‌ر شێت ده‌بیت هههههه