1

بابه‌ت: کاتێک پێم گوتی خۆشم دەوێی

کاتێک پێم گوتی خۆشم دەوێی
کاتێک تۆ ٥ ساڵان بوی پێم گوتی خۆشم دەوێی..
تۆ پرسیت خۆشەویستی چییە؟
کاتێک تۆ ١٥ ساڵان بووی پێم گوتی خۆشم دەوێی
تۆش لە شەرما سوور هەڵگەڕایت و سەری خۆت داخست و خەندە هاتە سەر لێوەکانت...
کاتێک تۆ ٢٠ ساڵان بووی گوتم: خۆشم دەوێی
تۆ سەرت خستە سەر شانم و دەستەکانت گرتم، لەوە دەترسای کە من بڕۆم...
کاتێک تۆ ٢٥ ساڵان بووی گوتم خۆشم دەوێی...
ئەو کاتە تۆ خواردنی بەیانیت بۆ ئامادە دەکردم، ناوچەوانت ماچ کردم و پێت گوتم باشتر وایە کە بێدەنگ بم، وا درەنگی کرد بۆ چونە سەر ئیش.
کاتێک تۆ ٣٠ ساڵان بووی پێم گوتی خۆشم دەوێی...
تۆ پێت گوتم: ئەگەر بەڕاستی منت خۆشدەوێ لە پاش ئیش زوو بگەڕێوە بۆ ماڵەوە...
کاتێک تۆ ٤٠ ساڵان بووی گوتم خۆشم دەوێی...
ئەو کاتە تۆ مێزەکەت پاک دەکردەوە و پێت گوتم باشە ئازیزەکەم بەڵام ئێستا دەبێ یارمەتی مناڵەکان بدەی بۆ پێدا چوونەوەی وانەکانیان...
کاتێک تۆ ٥٠ ساڵ بووی پێم گوتی کە خۆشم دەوێی...
تۆ چنینت دەکرد و پێکەنیت..
کاتێک تۆ ٦٠ ساڵ بووی گوتم خۆشم دەوێی
تۆ زەردەخەنەت بۆ کردم...
کاتێک تۆ ٧٠ ساڵ بووی گوتم خۆشم دەوێی...
تۆ لەسەر کورسییەکە دانیشتبوویت و چایلکەت لەچاو بوو، پێت گوتم من وا نامە خۆشەویتیەکانی تۆ دەخوێنمەوە کە تۆ پێش ٥٠ ساڵ بۆت نوسیوم ..

کاتێک تۆ ٨٠ ساڵ بوویت و پێت گوتم کە منت خۆشدەوێت...
من هیچ نەگووت. تەنها گـــــــــریام..

"لەوانەیە دەری نەبڕین بەڵام کاتێک کە دەڵێین "خۆشم دەوێی
چاوەڕوانی ئەوە دەکەین کە هاوبەشی ژیانمان هەمان شتمان پێ بڵێتەوە...
زۆر ڕێگا هەیە بۆ ئەوەی خۆشەویستی خۆت دەربریت. بەڵام هیچیان کاریگەری گوتنی ئەوەیان نییە کە بڵێی منیش خۆشم دەوێی


http://www.kurdupload.com/images/RQi51325857223/2324071409_1.png

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم