بابه‌ت: له شارێک کۆمپانیایه‌ک ئه‌کریته‌وه بۆ فرۆشتنی مێرد،،
له شارێک کۆمپانیایه‌ک ئه‌کریته‌وه بۆ فرۆشتنی مێرد،،
به جۆرێک که ئافره‌ته‌کان ئه‌رۆن خۆیان له‌وێ مێردی خۆیان هه‌لئه‌بژێرن به پێی چه‌ند رێنماییه‌ک که دانراوه بۆیان،
که ئه‌ویش:
ئافره‌ت بۆی هه‌یه ته‌نها یه‌ک جار بێته ناو دوکانه‌که! وه بۆی هه‌یه له یه‌کێک له نهۆمه‌کان مێرده‌که‌ی هه‌ڵبژێرێت
به‌ڵام هه‌رچه‌ند برواته نهۆمێک سه‌رووتر ناتوانێ له نهۆمی خوارتر هه‌ڵبژێرێته‌وه..
.
.
ئافره‌تێک چووه ئه‌م بازاری مێرد کرینه بۆی مێردێک بۆ خۆی هه‌لبژێرێت
_له سه‌ره‌تای نهۆمی یه‌که‌م نوسرا بوو:
پیاوان لێره ئیش و کاریان هه‌یه و باوه‌ریان به خوا هه‌یه.
_له سه‌ره‌تای نهۆمی دووه‌م نوسرا بوو:
پیاوانی ئێره ئیش و کاریان هه‌یه و باوه‌ریان به خودا هه‌یه و منداڵه‌کانیان خۆش ئه‌وێت.
_له‌سه‌ره‌تای نهۆمی سێیه‌م نوسرا بوو:
پیاوان لێره ئیش و کاریان هه‌یه و باوه‌ریان به خودا هه‌یه و
منداله‌کانیان خۆش ئه‌وێت و روخسارێکی جوانیان هه‌یه.
ژنه‌که دڵ خۆش بوو به‌ڵام سه‌رکه‌وت بۆ نهۆمی سه‌رووتر
_له سه‌ره‌تای نهۆمی چواره‌مدا نوسرابوو:
پیاوان لێره ئیش و کاریان هه‌یه و باوه‌ریان به خودا هه‌یه و منداله‌کانیان خۆش ئه‌وێت و
روخسارێکی جوانیان هه‌یه وه یارمه‌تی ژنه‌کانیان ئه‌ده‌ن بۆ کار‌و باری ناو ماڵ.
ژنه‌که خه‌ریک بوو به‌ووه رازی بێ به‌ڵام خۆی نه‌گرت و چووه نهۆمی سه‌رووتر
_له سه‌ره‌تای نهۆمی پێنجه‌مدا نوسرا بوو:
پیاوان لێره ئیش و کاریان هه‌یه و باوه‌ریان به خودا هه‌یه و منداله‌کانیان خۆش ئه‌وێت و
روخسارێکی جوانیان هه‌یه وه یارمه‌تی ژنه‌کانیان ئه‌ده‌ن بۆ کار‌و باری ناو ماڵ
وه زۆر رۆمانسین له ژیانی هاوسه‌ریدا.
ژنه‌که زۆر به دڵی بوو به‌ڵام هه‌رسه‌رکه‌وت
_له سه‌ره‌تای نهۆمی شه‌شه‌مدا نوسرا بوو:
تۆ ئافره‌تی ژماره 4.363.012
که هاتویته‌ته ئه‌م نهۆمه
به‌ڵام له‌م نهۆمه‌دا پیاوی تیادا نیه چونکه ئه‌م نهۆمه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وه دانراوه که بیسه‌لمێنین
ئافره‌ت ناتوانێ رازی ببێت به هیچ شتێک...
زۆر سپاس بۆ سه‌ردانت ئاگات له خۆت بێ و کاتێکی خۆش
له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌موو ئافره‌تێک بێگومان په‌نجه‌کانی ده‌ست وه‌ک یه‌ک نین وه
بابه‌ت باس له قه‌ناعه‌ت ئه‌کات که زۆر که‌س ئێستا قه‌ناعه‌تی به هیچ نیه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌نرخترین گه‌وهه‌ره گه‌ر هه‌ر مرۆڤیک هه‌یبێت.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم