بابهت: لەخۆم خۆشەویست تر........
لەخۆم خۆشەویست تر........
گیــانە ئــەگــەر تــۆ ئاسودەیت کاتێ کەمن جێبهێڵى..
خــەندە میــوانــى لێــوتــە بــەوەى کــەمــن بگـرێنـى..
ئەبم بەهاوڕێى هەورێک و ئەگــریــم تـادڵت بسـرەوێ..
چونک گیانە من چاوى تۆم لەگـریانیش خــۆشتر ئــەوێ..
گــەر بــەئــازاردانى دڵــم ساڕێژ ئــەبێ خەمەکــانــت..
بەســووتانى ڕۆح وجــەستــەم ڕۆشن ئــەبێ شەوەکانت..
ئەوا گیانم ئامــادەیە بــۆت بســوتێ هـــەموو شــەوێ..
چونکە گیانە تۆى نازدارم لەخۆشم زیاتــر خۆش ئەوێ..
گەر حەزئەکەى هەموو ساتێ بەڕەش پـــۆشى من ببینى..
یاهەمیشە هاوڕێى خەم بم دووربم لـەخـۆشى و شیرینى..
لەئێستاوە ڕەش ئەپۆشم هاوڕێ ئەبــم لـەگەڵ خەمــێ..
بەس بۆ ئەوەى دڵنیابى کەمن چەندەم تـۆ خۆش ئـەوێ..
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم