1

بابه‌ت: نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی....... 

له‌ شه‌وێکی ساماڵدا کاتێک ئه‌مڕوانیه‌ تریفه‌ی مانگ و
به‌دیارسه‌یرکردنی ئاسمان که‌ به‌ ئه‌ستێره‌ ئه‌دره‌وشایه‌وه‌
نوقمی خه‌یاڵ بوبوم
خه‌یاڵێک پڕاوپڕ له‌ خه‌م پڕاوپڕ له‌ ئازار و گریان
پێنوسه‌که‌م بانگی کردم بۆ نوسین
نوسینێک که‌ نه‌فره‌ت له‌ ناخۆشترین ساته‌وه‌خته‌کان بکه‌م .....
 


*نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی
که‌ له‌ ئاسمانی دڵه‌کاندا
خۆشه‌ویستی باڵده‌گرێت و ده‌فڕێت
له‌ جێگه‌یدا ڕقێکی زاڵم ئه‌نیشێته‌وه‌....
     

*نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی
که‌ ئازاری نه‌خۆشیه‌ک دایکێک به‌ چۆکی مردندا ده‌هێنێت و
منداڵێک هه‌روه‌ک په‌پوله‌ ئاسا
له‌ سۆزی خۆشه‌ویسترین و به‌نرخترین که‌سی بێبه‌ش ده‌کات...
 


*نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی
که‌ خیانه‌ت دڵی مرۆڤه‌کان داگیرده‌کات و
پانتاییه‌ک ناهێڵێت بۆ خۆشه‌ویستی و
سنورێک بۆ لێبوردن....


*نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی
که‌ ڕوبه‌ڕوی بێهه‌سترین وانه‌ ده‌بیته‌وه‌
که‌ ئه‌ویش چاوه‌ڕوانی بێئه‌نجامه‌....
 

*نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی
کاتێک تۆ له‌ ناخۆشترین ساته‌ وه‌ختی ژیانتیت و
که‌سانێک گوێ به‌ هه‌ستی تۆ نایه‌ن و
ته‌نها وه‌ڵامیان  بۆ هه‌ستی تۆ پێکه‌نینێکی زاڵمانه‌یه‌.....
     

*نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی
که‌ گومانێکی ناڕاست  نێوانی
دو هاوڕێ دو خۆشه‌ویست تێکده‌دات و
ده‌بێته‌ هۆی لێکدورکه‌وتنه‌و جیاکردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌به‌دی...
     

*نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی
که‌ ناچارت ده‌که‌ن کارێک ئه‌نجام بده‌یت
که‌ هه‌رگیز به‌ درێژایی بونت حه‌زت به‌ ئه‌نجامدانی نه‌کردووه‌ و
ناچارت ده‌که‌ن پێچه‌وانه‌ی حه‌ز و ویستی خۆت بجوڵێیته‌وه‌...
     

*نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی
که‌ راستیه‌کان به‌ درۆ له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێن و
درۆکایش به‌ ڕاستی.....
     

*نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی
کاتێک دو که‌س تا ڕاده‌ی شێتبون یه‌کیان خۆشئه‌وێت
به‌ڵام سروشتی ژیان و سروشتی ده‌وروبه‌ر
وایان تێده‌گه‌یه‌نن که‌ خۆشه‌ویستی تاوانه‌....
     

*نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی
کاتێک له‌ خۆشترین وه‌ختی ژیانتیت و پێده‌که‌نیت
به‌ڵام له‌ناکاو گوێبیستی هه‌قیقه‌تێک ده‌بیت
که‌ بڕوا پێکردنی بۆت سه‌خت بێت و
هه‌قیقه‌تێک بێت که‌ سه‌رتاپای ژیانت تاریک بکات....
 

*نه‌فره‌ت له و ساته‌ی
که‌ ئه‌وپه‌ڕی بڕواو متمانه‌ی خۆت ده‌به‌خشیت به‌ که‌سێک
به‌ڵام ئه‌ و که‌سه‌
بڕواو متمانه‌که‌ی تۆ به‌ ئاڕاسته‌یه‌کی تر بگۆڕێت و
له‌ پشته‌وه‌ خه‌نجه‌رت لێبدات....
 

*نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی
کاتێک له‌ منداڵیدا دو هاوڕێ وه‌ک برا یه‌کیان خۆشئه‌وێت و
پێکه‌وه‌ هه‌وڵئه‌یه‌ن بۆ سه‌رخستنی یه‌ک ئامانج
به‌ڵام کاتێک گه‌وره‌ ئه‌بن سروشتی ژیان و سروشتی هه‌سته‌کانیان
وایان لێده‌کات که‌له‌یه‌ک دوربکه‌ونه‌وه‌ و به‌ واتایه‌کی تر
ببن به‌ دوژمن بۆ یه‌کتر و هه‌ریه‌که‌یان هه‌وڵبه‌ن بۆ سه‌رخستنی ئامانجێک دژ به‌وی دیکه‌...
     
*نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی
که‌ په‌شیمان ئه‌بیته‌وه‌ له‌ هه‌ڵه‌یه‌ک که‌ کردوته‌
به‌ڵام له‌و کاته‌یا په‌شیمان بونه‌وه‌ هیچ سودێکی نییه‌ و
به‌ واتایه‌کی تر کار له‌ کار ترازاوه‌....
     


*نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی
که‌ ناچار ئه‌بیت ماڵئاوایی له‌ ئازیزترین که‌ست بکه‌یت
له‌ کاتێکدا دڵنیا بیت له‌وه‌ی که‌
تا ماوه‌یه‌کی درێژ بگره‌ تا کۆتایی ژیان نایبینیته‌وه‌....
     


*له‌کۆتایدا نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی
که‌ له‌ ژیاندا هه‌موو شتێک ڕه‌نگی ئاسایی خۆی ده‌گۆڕێت و
ڕه‌نگێک به‌رجه‌سته‌ ده‌کرێ دور له‌ ئاره‌زوی هه‌موان....

2

وه‌ڵام: نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی....... 

smile  dast  xosh

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg