1

بابه‌ت: عـــــــــه‌شـــــــــــــــــ​ـــق

عـــــــــه‌شـــــــــــــــــ​ـــق

هه‌زار وشه‌م له‌نێو دڵه‌
هێشتا گوڵم لێم خافڵه‌

... چاوه‌ڕێی شنه‌ی شه‌ماڵم
له‌کۆسار بم بابۆماڵم

به‌خه‌نده‌ی جوان نامدوێنێ
زۆر جار دڵم ئه‌شکێنێ

زۆر بێهه‌سته‌ له‌م کارانه‌
نه‌فام بوم بوم به‌ دێوانه‌

عه‌شق سه‌رچاوه‌ی ژیانه‌
بۆ هه‌ندێ که‌سیش ئێش و ژانه

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم