بابه‌ت: له‌خوێندنگه‌ی كچان لهههولێرحهب خواردنوپهیوهندی سێكسی زۆربووه
له‌كۆمه‌ڵێك خوێندنگه‌ی كچان له‌هه‌ولێر، حه‌ب خواردن‌و په‌یوه‌ندی سێكسی زۆربووه
خه‌ندان ـ رۆژنامه‌ی رووداو
چه‌ند پسپۆڕێكی په‌روه‌رده‌یی، هۆشداری ده‌ده‌ن له زیادبوونی دیارده‌ی حه‌ب خواردن، ئیمۆ، په‌یوه‌ندی سێكسی‌و دزیكردن له خوێندنگه‌كانی كچان له هه‌ولێر، داوا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و دایكان‌و باوكان ده‌كه‌ن، هاوكاریان بن بۆ بنبڕكردنی ئه‌و دیارده نامۆیانه.
سه‌رپه‌رشتیارێكی په‌روه‌رده‌ییش ده‌ڵێت:"ئه‌و دیارده نامۆیانه به جۆرێك ته‌شه‌نه‌یان كردووه، ئه‌گه‌ر خێرا چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر مه‌ترسیداری به‌دوادا دێت.
كیفاح ره‌ئوف فه‌تاح، سه‌رپه‌رشتیارو پسپۆڕی ده‌روونزانی ئاماده‌ییه‌كان له به‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ده‌ڵێت:"دیارده‌ی حه‌ب خواردن، ئیمۆ، په‌یوه‌ندی سێكسی‌و دزیكردن له ناو قوتابخانه‌كانی كچان رۆژ له دوای رۆژ له هه‌ڵكشاندایه، پێشووتر ئه‌و قوتابخانانه‌ی ئه‌و دیارده نامۆیانه‌یان تێدابوو به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردران، به‌ڵام ئێستا له كۆی (51) خوێندنگه‌ی ئاماده‌یی كه من سه‌رپه‌رشتیارییان ده‌كه‌م، (25) خوێندنگه‌یان ئه‌و دیارده‌یه‌یان تێدا هه‌یه".
سه‌باره‌ت به هۆكاری زیادبوونی ئه‌و دیارده نامۆیانه ئه‌و سه‌ر پهرشتیاره ئافره‌ته، چه‌ند هۆكارێك دیاری ده‌كات، له‌وانه‌ش تێكه‌ڵ بوون به خڵكی بیانی، به‌كارهێنانی فێیسبووك له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه، زیادبوونی ژماره‌ی كچانی شوكردوو له خوێندنگه‌كان‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێندكارانی ئاواره له‌ده‌ره‌وه‌و چاولێكهرییو پشتگوێ خستنی منداڵ له‌لایه‌ن دایكان‌و باوكانه‌وه.
كیفاح ره‌ئوف وتیشی:"زۆربه‌ی كچانی خوێندنگاكان نه‌خۆشی به‌كارهێنانی فێیسبوكیان گرتووه، شه‌وانه تاكو كاتژمێر سێ‌و چواری سه‌ر له‌به‌یانی هه‌ر خه‌ریكی فێیسبووكو نامه گۆڕینه‌وه‌و وهرگرتنو ناردنی گرته‌ی سێكسین، ئه‌وه‌ش وایكردووه ئێستا په‌یوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه‌كانیان له نامه گۆڕین‌و ته‌ماشاكردنی یه‌كترییه‌وه، بۆ په‌یوه‌ندی سێكسی بگۆڕن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و حه‌بانه‌ی به كچان گیراوه له خوێندنگه‌كاندا پیشانی پزیشك دراوه‌و ده‌ركه‌تووه كه حه‌به‌كان كچان مه‌ست دهكهنو ئاره‌زوو و چالاكی سێكسییان زیاد ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به هه‌مان بابه‌ت، عه‌بدولسه‌تار، سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆڕی ده‌روونزانی له یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئاماده‌یی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر وتی:"سنوری پارێزگای هه‌ولێر فراوان بووه‌و كێشه‌كانی خوێندكارانیش له زیادبووندایه، ئێمه ته‌نها دوو سهرپهرشتیارین ناتوانین فریای سه‌رپه‌رشتیكردنی 128 خوێندنگه بكه‌وین، بۆیه داواكارین له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چه‌ند سه‌رپه‌رشتیارێكی پسپۆڕی ده‌روونزانی دابمه‌زرێنێت".
ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره بوونی ئه‌و دیارده نامۆیانه‌ی پهشتراستكردهوهو وتیی:"زانیاریمان پێگه‌یشتووه سێدیو مۆبایلی پر له گرته‌ی سێكسی‌و حه‌بی بێهۆشكه‌ر به ده‌ست خوێندكاره كوڕ‌و كچه‌كانه‌وه له خوێندنگه‌كان گیراوه".
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی رووداو
تۆ لێدوانت چیه مامۆستا که‌مته رخهمه یان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده؟؟؟؟؟؟
[/center]