بابه‌ت: بۆ به جێت هێشتم
بۆ به جێت هێشتم
خۆزگهده مزانی بۆ به‌جێت هێشتم
به‌س له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاست بووم له گه‌ڵتا
یاخود پوچه‌ڵ بوون به‌ڵێنه‌کانت
خۆشه‌ویستی من کاڵ بوو له دڵتا
خۆت به ڵێنتدا به جێم بهێڵی
یادۆستی تازه‌ت زۆری لێکردی
عاشقی ڕه‌نگ و ڕوخساری ئهوبووی
یامووڵک و سامان دڵیان لێ بردی
له خۆت بایی بووی یابهختی من بوو
غه‌زه‌بی خوودا ڕژابه سه‌رما
له دوای ئه‌و هه‌موو که‌یف و خۆشیه
زه‌ڕیه‌ک شادی نه‌ماله دڵما
چی پێکه‌نین و خۆشی دونیا بوو
هه‌ر هه‌مووی تێکرابردت له گه‌ڵ خۆت
هه‌رچی جه‌م هه‌یه بۆت به‌جێ هێشتووم
هه‌تاکوو ده‌مری ده‌ینم به ئه‌ستۆت
..................................................
ئه‌زیزم
ته‌مه‌ن کورته و ڕێبوارێکم
ڕێگای زۆرم له به‌رماوه
کۆچه‌رێکی سه‌ر هه‌ڵگرتوم
بارگه‌ی خه‌مم له کۆڵ ناوه
به نێوشاره هه‌نگاوده‌نێم
ده‌ڵێی شێتم لێم قه‌وماوه
تۆش دڵخۆشی باکت نیه
پێده‌که‌نی به دونیاوه
ئه‌ی بۆ نایه‌ی ئه‌زیزه‌که‌م
تاکو ڕوحم له به‌رماوه
کفرنابێ گه‌ر ماچێکی
گۆنات بکه‌م به سهرپاوه
.........................................
حه‌زم لێیه
حه‌زم وایه وه‌ک باڵنده
ههڵبفرێم به ئاسمانا
خۆم بکه‌م به په‌ڵه‌هه‌ورێک
ببارێم به سه‌ر ماڵتانه
به‌ڵام ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه
له سه‌ر ماڵتان له‌نگه‌ر بگرم
تۆ ببینم له دووره وه
بۆ باوشت خۆم ڕانه‌گرم
حه‌زم لییه ببمه هه‌ور
واببارێم به دڵ په‌ستی
داروبه‌ردی ماڵه که‌تان
پڕبکه‌م له خۆشه‌ویستی
حه‌زم ڵییه ببمه دڵۆپ
له سه‌ر گۆنات له نگه‌ر بگرم
بهڵکوتک تک بێمه خوارێ
له به‌رده‌ستی تۆدا بمرم
................................
عمران خمبار