بابهت: * ڕۆژێک دێ *
[size=24][center]ڕۆژێک دێ ئەم حیکایەتە ببێتە بیرەوەری
ھەینییەک دێت بەلای گۆڕێکدا تێپەڕیت
دڵێکی بێدەنگی تێدا ڕاکشاوە
بە خۆت بڵێیت؛
-لەم دڵەوە چەند نزیک بووم.
چەندجار ئەم دڵەم بردۆتە ناو ژوورەکانی خەیاڵم.
بە خۆت بڵێیت؛
-لە ھەیوانە تاریکەکەی مەراقمدا
چەندجار ئەم دڵەم وەک چرا ھەڵکردووە.[/center][/size]