بابهت: بۆ كوردستانی زەكەریا عەرەبەكان سەرسام دەكات
[center]
دوای ئەوەی هونەرمەند (ماجد المهندس) ی تووشی شۆك كرد، گۆرانی (بۆ كوردستان) ی هونەرمەندی ناوداری كورد (زەكەریا عەبدوڵڵا) بەردەوامە لە ڕاكێشانی شەیدایانی بەتایبەت هونەرمەندانی عەرەب، ئەمجارە خانمە هونەرمەندی تونسی (بهاء الكافی) لە ئاهەنگی سەری ساڵی (2012) ی شارۆچكەی عەنكاوەی شاری هەولێر ئەو گۆرانیە دەڵێتەوە و هەوادارانی كورد و عەرەب دێنێتە جۆش و خرۆش ئەم شەوە ئاهەنگەش لە كەناڵی ئاسمانی (الشرقیە) ی عێراقی دەگوازرێتەوە و بە باشترین شەوە ئاهەنگی سەری ساڵ لە تەواوی عێراق وەسفی دەكات، بۆ كوردستان یەكێكە لە گۆرانیە نیشتمانیەكانی ئەلبومی (لاپەڕەی سپی) هونەرمەند (زەكەریا) كە لە ساڵی 2010 بڵاوكرایەوە و لە ئاواز و دابەشكردنی (زەكەریا) و تێكستی (سامی ئەرگۆشی) یە و بە شێوەی سلاید كلیپ لە كەناڵەكان بەردەوامە لە پەخشكردن .
gulan-media[/center]