1

بابه‌ت: ئه‌وه‌ی ماڵی فڵان كه‌س جوانه‌ كه‌ی ئه‌مه‌ ته‌واو ده‌بێت كه‌ی كه‌ی كه‌ی؟

له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا خه‌ڵك ته‌واو فێری ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ده‌چێت بۆ میوانی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی باسێكی خۆش بكات

له‌گه‌ل خاوه‌ن ماڵه‌كه‌دا ده‌ڵێت: به‌خوا ماڵی فڵانه‌ كه‌س قه‌نه‌فه‌یه‌كیان هه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ جوانه‌ 30 وه‌ره‌قه‌یان كڕیوه‌

یان خانوویه‌كیان هه‌یه‌ له‌ شاردا خانوی وامان نه‌دیوه‌ ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت بیكه‌ین به‌و شێوه‌یه‌ ئێ باشه‌ تۆ ده‌زانیت ئه‌و ماڵه‌ دینارێكیان پێ نییه‌ خه‌رجی بكه‌ن و پاره‌ی كیلۆیه‌ك ته‌ماته‌یان پێ نییه‌ بۆچی له‌وێ ئه‌و قسانه‌ده‌كه‌یت بۆچی؟

ئایا ئه‌زانن كه‌ ئه‌مه‌ چه‌ند ناخۆشه‌؟
ئایا ئه‌زانی بۆچی خزمایه‌تی ئێستا كاڵ بووه‌ته‌وه‌؟

من به‌ بۆچوونی خۆم %80 ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌ بۆ ئه‌و شتانه‌ باشه‌ چ پێویست ده‌كات
تۆ ئه‌و قسانه‌ بكه‌یت ؟



به‌ڕاستی هیوادارم ئه‌م قسانه‌ نه‌مێنێت چونكه‌ به‌ڕاستی زۆر زۆر ناخۆشه‌



ئاماده‌كردنی
بیلال علی محمد
2012-1-24
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید






مه‌كۆی ڕووگه‌ش