بابهت: ئەی ژنى مێرددار ئاگادار بە!
پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم دەفەرموێ:
((لا تباشر المرأة المرأة فتنعتها لزوجها كأنه ينظر إليها)). رواه أحمد في المسند والبخاري وأبوداود والترمذي (حديث صحيح)
واتە: با ئافرەت وەسفی جوانی و شۆخ و شەنگی ئافرەتێكی تر بۆ مێردەكەی نەكات بەو شێوەیەی، كە وا لە مێردەكەی بكات تەماشای بكات و ئاواش وەسفی دەكات، كە دەیهێنێتە پێش چاوی.
ئەم تەوجیهەی پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم، دەرونی ئادەمیزاد بە دیار دەخات و دەیناسێنێ و مەترسى یەكەشی دەخاتە ڕو، كە زۆر جار بە هۆی وەسف كردنی ئافرەتێك بۆ پیاو دەبێتە هۆی ئەوەی دڵی پیاوەكە بۆ لای ئافرەتە وەسف كراوەكە بچێ، نیازی خراپی هەبێ و ئافرەتەكە ببێتە نێچیری خۆشەویستی.
ئیبن القیم دەڵێ: ئەو شتانەی دەبنە هۆی خۆشەویستی بۆ خۆشەویستراو چوارن:
یەكێكیان: تەماشا كردن بە چاو، یان بە دڵ، كە بۆی وەسف دەكرێ، چونكە زۆربەی خەڵك خۆشەویستى یان بەبێ بینین بۆ دروست دەبێ.
جا لەبەر ئەمە پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم حەرامی كردوە ئافرەت وەسفی ئافرەتێكی تر بۆ مێردەكەی بكات..روضة المحبين ص 88
لةبةهةشت وةركيراوة.