1

بابه‌ت: گەنجێک دایکی خۆی سوتاند ‌

http://evin1up.com//uploads/images/evin1up-b3d6e4d7c3.jpg

روبێ زینگار كه‌ گه‌نجێكی 25 ساڵانی هندییه‌و ئالوده‌ی خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان بووه‌، له‌ناوچه‌یه‌كی نزیك شاری مۆمبای دایكه‌ 50 ساڵانه‌كه‌ی سووتاند، چونكه‌ ئاماده‌ نه‌بوو پاره‌ی بداتێ بۆ كڕینی خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان.

دایكه‌كه‌ 40%ی له‌شی سوتاوه‌و پۆلیسیش به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتنی دایكی، گه‌نجه‌كه‌ی ده‌ستگیر كردووه‌.

به‌وته‌ی پۆلیس گه‌نجه‌كه‌ په‌شیمان نه‌بووه‌ له‌كاره‌كه‌ی و داواشی له‌ پۆلیسه‌كان كردووه‌ خواردنه‌وه‌ی كحولی بده‌نێ.

س. باخچه‌

2

وه‌ڵام: گەنجێک دایکی خۆی سوتاند ‌

لاحوا ولا قوة الابالله

ده‌ستت خۆش بۆدانانی ئه‌م بابه‌ته‌
لای خۆشمان شتی ئاوا ڕوی داوه‌ جارێ كوڕێ دایكی خۆی كوشت پاش لێپرسی نه‌وه‌ له‌گه‌ڵی وتی په‌شیمان نی مه‌ ،ئه‌گه‌ر بێت و دایكم زیندبێته‌وه‌ دوباره‌ ئه‌یكوژمه‌وه‌ .
به‌ڕاستی ئه‌مه‌ كارێكه‌ دور له‌ خوڕه‌وشتی مرۆڤایه‌تی و ئاینی ئیسلامیش ئه‌م كارانه‌ی نه‌هیلێكردوه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دایك و باوكیشت خراپ بوون له‌گه‌ڵت نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌رپه‌رچت هه‌بێ بۆیان .

3

وه‌ڵام: گەنجێک دایکی خۆی سوتاند ‌

زۆر سوپاس کاک شه‌ره‌فخان

زۆر ڕاست ده‌که‌ی نابێ هه‌رگیز به‌ره‌و روویان بوه‌ستین بۆئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی خوا به‌ده‌ست بێنین  ده‌بێ دڵی دایک وباوکمان رازی که‌ین

4

وه‌ڵام: گەنجێک دایکی خۆی سوتاند ‌

[size=24]ده‌ سته‌كانت خۆش هه‌ركه‌سێك ڕێگای ئاین وئیسلام وون بكات به‌هه‌له‌داده‌چێت گیرگرفتی زۆری بۆدێته‌پێشه‌وه‌ چونكه‌ ئاینی پاكی ئیسلام ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیانه‌ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ر بێ له‌ ئاینی ئیسلام ئه‌واژیانی به‌ره‌وله‌ناوچونه‌[/size]

5

وه‌ڵام: گەنجێک دایکی خۆی سوتاند ‌

زۆر ڕاسته‌ کاک شه‌یدا ئیسلام رێنیشان ده‌ره‌
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت

6

وه‌ڵام: گەنجێک دایکی خۆی سوتاند ‌

لاحوا ولا قوة الابالله

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]