بابهت: بزماريك لة ميشكى كةسيك دؤزرايةوة
لە ڕوداوێكی دەگمەندا لەئەمریكا,پزیشكان بزمارێكیان لە مێشكی گەنجێكدا بەدی كرد بێ ئەوەی پێشتر هەستی پێبكات , گەنجەكە ناوی دانتی ئۆتێلۆیەوە تەمەنی 34 ساڵەو خەڵكی ویلایەتی ئێلینۆی ئەمریكایە, لەكاتی كاركردنیشیدا ئەو بزمارەی لەدەست دەرچووە و چۆتە ناو مێشكی بێ ئەوەی هەستی پێبكات تا ئەو كاتەی هەستی بە تێكچوونی باڵانسی كردووە, بەگوێرەی ووتەی پزیشكەكانیش بزمارەكە لەناوچەیەكی هەستیاری ناوەندی مێشكیدا جێگیربوەو پاش ئەوەی لەڕێگەی نەشتەرگەریەكەوە دەرهێنراوە تەندروستی ئەو كەسە لە ئێستادا جێگیرە. سةرجاوة - مالبةرى سةربةست