بابه‌ت: ماد(میدیا)
ماد(میدیا)
ناوي نهتهوهيهكي كۆني كوردانه,يه‌كێكه له باوك و باپيراني ئێستاي نه‌ته‌وه‌ي كورد,كه ئه‌م نهتهوهيه له حه‌وت هۆز پێكهاتبوو,كه ناويان لهبهڵگهنامهكاني ئاشووريياندا هاتووه,له سه‌رده‌مي شا شلمانصري سێیه‌م(859-824پ.ز) كه ئه‌م شايه شه‌ڕي له‌گه‌ڵ كردوون,وهسهرياندا زا ڵ بووه.لهبههاري سالَي(853پ.ز) له لايه‌ن شا كيقوباد(853-759پ.ز)ئيمپراتۆرياي ماد رِاگهێنرا كه پايتهختهكهي شاري ئه‌كباتان(هه‌مه‌داني ئێستا بوو له خۆرهه‌ڵاتي كوردستان) بوو,كه يه‌كه‌م جار ده‌وڵه‌تي توراني له خۆرهه‌ڵات له ناوبرد,وه تواني سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه كوردييهكاني ئه‌و سه‌رده‌مه يه‌كبخات له ژێر چهتري ئيمپراتۆرياكهیدا,وه چه‌ندان جار شه‌ڕي له‌گه‌ڵ ئاشووريياندا كردووه,وه له سالَي(652پ.ز) سكاكييان هێرشيان سه‌ر ئيمپراتۆرياي ماد،وه ده‌ستيان به‌سه‌ردا گرت به‌مه‌ش پيلاني هێرشي ماد بۆ سه‌ر ئاشوور شكستي هێنا,وه بۆ ماوه‌ي بيست و حه‌وت ساڵ له ماد ده‌سه‌ڵاتدار بوون,وه دواي ئه‌وه‌ي كه‌يخه‌سره‌و(625-584پ.ز) له دواي مردني باوكي بووه ئيمپراتۆر,برياريدا كۆتايي بهێنيَ به ده‌سه‌ڵاتي سكاكيياني كوردان,وه دواترێرشي هێنا بۆ سه‌ر ئاشوور وتواني ناوچه‌كاني هه‌ولێر و كه‌ركوك ئازاد بكات له باشووري كوردستان بێجگه له ناوچه‌ي نه‌ينه‌وا كة پايته‌ختي ئيمپراتۆرياي ئاشوورييان بوو,وه لهسالَي(614پ.ز) كه‌يخه‌سره‌و به سه‌ركردايه‌تي هێزێکي نيو مليۆن كه‌سي كه 50ههزاري هي سوپاي بابل بوو,هێرشي كرده سه‌ر نه‌ينه‌وا و بۆ ماوه‌ي دوو سالَ گهمارۆي دا,تا سه‌رئه‌نجام شاري نه‌ينه‌وا پاش ئه‌وه‌ي به‌و به‌نداوي كه دورستيان كردبوو شوارهكيان شكاند داگیر كرا,وه كاوڵ كرا,كه به‌مه‌ش كۆتايي هات به ده‌سه‌ڵاتي ئاشوورييان كه بارێكي گران و قورس و ناخۆش بوو به‌سه‌ر شاني نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه‌که،وه پاش رووخانی ئاشوورییان ئه‌و هێزه‌ی که پاشماوه‌یان بوو،به‌ره‌و شاري حه‌ڕان له باكووري ئێستاي كوردستان ڕايان كرد له سالَي(610پ.ز) له‌لايه‌ن سوپاي ماد هێرشي كرايه سه‌ر به‌و شێوه‌يه‌ش به يهكجاري كۆتايي هات به ئيمپراتۆرياي ئاشوورييان,وه له پاشاندا سوپاي ماد به‌ره‌و باكوور كشا,كه ئه‌وه بوو ده‌وڵه‌تي ئوراتۆي كوردان بێ شه‌ڕ كردن خۆي ڕادهستي ماد کرد,وه بووه به‌شێك لێي وه هه‌رووه‌ها هێرشي كرد سه‌ر پاشماوه‌ي هێزي سكاكييان وه ڕايان به‌ره‌و دهڵهتي ليدياي يۆناني,كه بۆ هۆي ئه‌وه‌ي كه هێزه سهربازييهكاني ماد ێرشيان سه‌ر ليدياله سالَي(590پ.ز) وه پێنج ساڵ شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هه‌ر دوولا به‌رده‌وام بوو تا ئه‌و كاتي كه خۆرگێران ڕوويدا,كه ئه‌م ڕووداوه سروشتييه بووه هۆي ڕاگرتني شه‌ڕي نێوانيان,كه ڕێگاي خۆش كرد بۆ ڕێکهوتني ئاشتي له نێوانيان كه ناوپژیواني بابل و كهبهدوكييا مۆر كرا,كه رووباري گاليسهكه بووه سنووري نێوان ئيمپراتۆرياي ماد و ده‌وڵه‌تي ليديا,وه له ساڵي(584پ.ز) كه‌يخه‌سره‌و كۆچي دوايي کرد،و كورِهكهي به ناوي كهيئهژديهاك(584-550پ.ز) بووه ئيمپراتۆريا,وه ده‌وڵه‌تی بابلي كرده پاشكۆي ئيمپراتۆرياكهي,وه هةرووهها له كاتي هێرشدا بوو بۆ سه‌ر ليديا كه ههخامهنشييه فارسه‌كان به سه‌ركردايه‌تي كۆرش هێرشيان كرده سه‌ر پايتهختهكهي و داگیريان كرد,وه ئيمپراتۆريش بۆ ئازادي پايته‌خت هێرشي پێچه‌وانه‌ي كرده سه‌ر پايته‌خت به‌ڵام سه‌ركه‌توو نه‌بوو,وه له ئه‌نجام شا كهيئهژديهاك شه‌هێد كرا،وه بهيهكجاري ده‌سه‌ڵاتي زڵهێزي ئیمپراتۆریای ماد كۆتايي پێهات.
ئه‌مه‌ش ناوی ئیمپراتۆریایهکانی ئیمپراتۆریای ماده.....
1-که‌یقوباد(853-759) پ.ز 94 ساڵ.
2-که‌یکاوس(759-715)پ.ز 44 ساڵ.
3-کهیتوس(715-655)پ.ز 60 ساڵ.
4-کهیفهریبورز(کهیفوراتیش)(655-625)پ.ز 30 ساڵ.
5-که‌یخه‌سره‌و(کواکسار)(625-584)پ.ز 41 ساڵ.
6-کهیئهژدیهاک(584-550)پ.ز 34 ساڵ.
جوانمێر ته‌قێدین
ئینسکۆپیدیای گشتی-نووسینی یاسین سابر ساڵع
كوردزين