بابه‌ت: پردی صیرات وسیفه‌ته‌كانی
دوای دابه‌زینی ئایه‌تی ( يَوْمَ تُبَدَّلُ الْأَرْضُ غَيْرَ الْأَرْضِ وَالسَّمَاوَاتُ ..)حه‌زره‌تی عائیشه(ڕه‌زای خوای لێبێ)پرسیاری لهپێغهمبهرمان(دروودی خوای له‌سه‌ربێ)كرد:-ئایا ئه‌وكات ئێمه له‌كوێ ده‌بین؟؟؟
پێغه‌مبه‌رمان(دروودی خوای له‌سه‌ربێ) فه‌رمووی:-لهصیرات ده‌بین،له‌وكاته‌دا ته‌نها سێ شوێن هه‌یه(به‌هه‌شت ، جه‌هه‌ننه‌م ، پردی صیرات).
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی:-یه‌كه‌م كه‌سانێك كهلهپردی صیرات ئه‌په‌ڕنه‌وه من،پاشان ئوممه‌ته‌كه‌م(ئیسلام)
بۆگه‌یشتن به‌به‌هه‌شت ده‌بێت یه‌كه‌مجار جه‌هه‌ننه‌م تێپهڕدهین،پردێك له‌سه‌ر ڕووی دۆزه‌خ داده‌نرێت ناوی(صیرات)ه كه‌به‌ره‌و ڕووی به‌هه‌شت دانراوه‌و ژێرهكهیشی دۆزه‌خه،هه‌ركه‌س به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕی وقاچی له‌به‌شه‌كه‌ی تری دابنێت ئه‌وا ده‌گاته پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان موحه‌ممه‌د(دروودی خوای له‌سه‌ربێ)كه‌له‌به‌رده‌م ده‌رگای به‌هه‌شته‌وه ڕاوه‌ستاوه‌و پێشوازی له‌ئه‌هلی به‌هه‌شت ده‌كات،هه‌روه‌ك خۆشه‌ویست فه‌رمووی(فيضرب بالصراط بعرض جهنم-صیرات له‌ناوه‌ڕاستی پانتایی جه‌هه‌ننه‌م داده‌نرێ-به‌شی سه‌ره‌وه‌ی)
سیفه‌ته‌كانی پردی صیرات :-
1-له مووی مرۆڤ ته‌نكتره.
2-له‌شمشێر تیژتره
3-زۆر تاریكه‌و له‌ژێریه‌وه ئه‌و دۆزه‌خه‌یه كه(تكاد تميّز من الغيظ)
4-خراپه‌كانت هه‌مووی بهپشتتهوه به‌ستراونه‌ته‌وه(ئه‌گه‌ر هه‌تبێ)،كه‌ئه‌مه‌ش ڕۆشتن هێواشتر وقورستر ده‌كات بۆئه‌وكه‌سانه‌ی خراپه‌یان زۆره،وهلهبروسكیش خێراتر ده‌بن ئه‌وانه‌ی خراپه‌یان كه‌مه.
5-قولاپی پێوه‌یه كهقاچهكان بریندار ده‌كات،كه‌فاره‌تی (قسه‌ی حه‌رام ونه‌زه‌ر و...)
6-بیستنی ده‌نگی قیژه‌و هاوار بۆهه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه خواره‌وه‌و ده‌نگی قیژه‌یان هه‌ڵده‌ستێ به‌ره‌و دۆزه‌خ.
هه‌روه‌ك ووتم پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ربێ له‌ودیوی پردی صیرات وه‌ستاوه‌و هه‌ركه‌سێك قاچی له‌سه‌ر سه‌ره‌تای پردهكا دابنێ پێغه‌مبه‌ر دوعای بۆدهكاو ده‌ڵێ(("يا رب سلم . يا رب سلم-خوایه سه‌لامه‌تی بكه)-خۆشمده‌وێی ئه‌و پێغه‌مبه‌ری ڕه‌حمه‌ت...
شایانی باسه له‌وكاته‌دا مرۆڤ دایك‌و باوكی ده‌بینێ به‌ڵام گوێیان پێناداو ته‌نها خه‌فه‌تی خۆیه‌تی،هه‌روه‌كو حه‌زره‌تی عائیشه گریا وپێغه‌مبه‌ریش لێی پرسی بۆچی ده‌گری؟،گوتی(ڕۆژی قیامه‌تم بیرهاته‌وه،ئایا دایكوباوكمان بزر ده‌كه‌ین؟)
فه‌رموی به‌ڵێ له‌سێ شوێن(له‌كاتی میزان ،له‌كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌فته‌ری ئه‌عمال ، له‌كاتی صیرات)
س.مالپه‌ری باخچه