1

بابه‌ت: بۆچی كه‌ڵه‌شێر مه‌لائیكه‌ت ده‌بینێت وگوێدرێژیش شه‌یتان؟؟؟

سه‌ره‌تا وه‌بیرهینانه‌وه‌یك بۆ ئه‌و ووته‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان موحه‌ممه‌د(دروودی خوای لێبێت)كه‌له‌پێش 14 سه‌ده‌ ئه‌و ووته‌یه‌ی گوتووه‌:-(إذا سمعتم أصوات الديكة فسئلوا الله من فضله فإنها رأت ملكا وإذا سمعتم نهيق الحمير فتعوذو بالله من الشيطان فإنها رأت شيطانا).
واته‌:-ئه‌گه‌ر گوێتان له‌ده‌نگی كه‌ڵه‌شێربوو ئه‌وا داوای به‌خشش وفه‌زل...ی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن چونكه‌ مه‌لائیكه‌تێكی بینیوه‌(سروش)،وه‌ئه‌گه‌ر گوێتان له‌ده‌نگی گوێدرێژبوو ئه‌وا په‌نابه‌خوای گه‌وره‌ بگرن له‌شه‌یتانی له‌عنه‌تی چونكه‌ شه‌یتانێكی بینیوه‌.
ئایا چه‌ندجار گوێمان له‌وفه‌رمووده‌یه‌ بووه‌ به‌ڵام گویمان پێ نه‌داوه‌؟؟نه‌مانزانی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ داهێنان ودۆزینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌دواوه‌یه‌!
...
توانای بینین لای مرۆڤ سنورداره‌و ناتوانێت ئه‌وتیشكانه‌ ببینێت كه‌ده‌كه‌ونه‌ سه‌رووی تیشكی بنه‌وشه‌یی وخوارووی تیشكی سوور به‌ڵام توانای گیانه‌وه‌رانی وه‌كو(كه‌ڵه‌شێر،گوێدرێژ)له‌هی ئێمه‌ زیاتره‌

پرسیاره‌كه‌ لێره‌دایه‌:چۆن كه‌ڵه‌شێرو گوێدرێژ مه‌لائیكه‌ت وجن ئه‌بینن؟

گوێدرێژ ده‌توانێت تیشكی سوور ببینیت وشه‌یتانیش(كه‌له‌ جنه‌كانه‌)له‌ئاگر دروستبووه‌-واته‌ له‌تیشكی ژێرسوور،،،بۆیه‌ گویدرێژ ده‌توانێت شه‌یتان ببینێت وناتوانێت مه‌لائیكه‌ت ببینێت

به‌لام كه‌ڵه‌شێر ده‌توانێت تیشكه‌ بنه‌وشه‌ییه‌كان ببینێت،،،وه‌مه‌لائیكه‌ته‌كانیش​ له‌نوور وڕووناكی دروستكراون-واته‌ له‌تیشكی بنه‌وشه‌یی،،،هه‌ربۆیه‌ كه‌ڵه‌شێر ده‌توانێت مه‌لائیكه‌ت ببینێت

ئه‌وه‌ش وه‌ڵامی پرسیاری(بۆچی شه‌یتان له‌مه‌لائیكه‌ت ڕاده‌كات؟)داداته‌وه‌! هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌:-مه‌لائیكه‌تان ده‌ڕۆنه‌ ئه‌ومه‌جلیسانه‌ی كه‌یادی خوای گه‌وره‌و باسی خیری لێده‌كرێت وبه‌مه‌ش شه‌یتان ڕاده‌كات!(((بۆچی شه‌یتان له‌مه‌لائیكه‌ت ڕاده‌كات؟)))
چونكه‌ شه‌یتان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت وزیانی لێ ده‌كه‌وێت به‌هۆی نوور وڕووناكی مه‌لائیكه‌ته‌كان،،،به‌مانایه‌ك​ی تر: ئه‌گه‌ر تیشكی سوور وتیشكی بنه‌وشه‌یی كۆبكرێنه‌وه‌ له‌شوێنێكدا،ئه‌وا تیشكی سوور بزرده‌بێت!

ئایا كی به‌ر له‌14 سه‌ده‌ ئه‌و زانسته‌ی فێری پێغه‌مبه‌ر كرد(د.خ)


http://www.kurdupload.com/images/Bx5i91328030737/__.jpg

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم