1 (دەستکاری کراوە: حسێن خۆشناو 2012-01-31 05:48:41)

بابه‌ت: سه‌‌ره‌تایه‌ک بۆ مێژوو ی كورد

[center]
سه‌‌ره‌تایه‌ک بۆ مێژوو

سه‌رده‌می كه‌ونارا

كورد كه‌ ئه‌وڕۆ گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ نیشتمانی سه‌ر گۆی زه‌وییه‌ یه‌كێك له‌ كۆنترین نه‌ته‌وه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێزیك و ناوه‌ڕاسته‌. سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناخی مێژوو. به‌ڵگه‌ زانستییه‌كان پیشان ده‌ده‌ن كه‌ كوردستانیش مێژینه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كانگه‌ی كه‌ونارایه‌كی هه‌ره‌ كۆن و دێرین.

له‌ چاخی به‌سته‌ڵه‌كدا كه‌ نێزیكه‌ی نیو میلیۆن ساڵ پێش له‌ ئێسته‌ ڕووی دا و نزیكه‌ی  20.000  ساڵ پێش له‌ زایین كۆتایی هات زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكای باكووری داپۆشرابوون له‌ سه‌هۆڵ. ئه‌و ده‌مه‌ ناوچه‌ بیابانی و چۆڵه‌وانییه‌كانی ئه‌فریقا و مه‌ڵبه‌نده‌ وشكه‌ عه‌ره‌بییه‌كان كه‌شێكی مامناوه‌ندییان هه‌بوو. كوردستانیش كه‌ش و ئاووهه‌وایه‌كی بارانی و مامناوه‌ندیی هه‌بوو.

ئاده‌میزادی دێرین په‌نای ده‌برده‌ به‌ر ئه‌شكه‌وته‌كان بۆ زنج و ده‌شته‌كان بۆ ڕاوگه‌ و له‌ ڕێی ڕاوه‌وه‌ ژیانی خۆی ده‌برده‌ سه‌ر. بۆیه‌ ناچار ده‌بێ ئامێری له‌بار دروست بكا كه‌ له‌ كاتی ڕاودا به‌كاری بێنێ. له‌ پێشدا به‌ردی تیژ و پاشان ئێسقانی به‌كار ده‌هێنا و به‌ره‌به‌ره‌ ئامێری نوێی ساز كرد.

به‌م قۆناغه‌ی مێژوو ده‌وترێ شارستانییه‌تی به‌ردی كۆن.

چاخی به‌ردین وا دابه‌ش ده‌كه‌ن:

1  ـ به‌ردی كۆن: ئه‌م چاخه‌ نزیكه‌ی  350  هه‌زار ساڵی خایاند. له‌م سه‌رده‌مه‌دا ته‌وری به‌ردین و به‌ردی تیژ ساز كرا. له‌م چاخه‌یه‌ كه‌ ده‌وترێ مرۆڤ شێوازی له‌ مه‌یموون ده‌چوو. پاشماوه‌ی ئه‌م شارستانییه‌ته‌ له‌ یه‌ك كیلۆمه‌تریی شاری چه‌مچه‌ماڵ (له‌ ساڵی  1949دا) له‌ ناوچه‌یه‌ك به‌ ناوی «به‌رده‌به‌ڵه‌ك» دۆزراوه‌ته‌وه‌.

2  ـ به‌ردی ناوه‌ڕاست: له‌م ده‌ورانه‌دا مرۆڤی «نیانده‌رتال» به‌دی هات كه‌ له‌ ئه‌شكه‌وته‌كاندا ده‌ژیان. پاشماوه‌ی ئه‌م مرۆڤ و شارستانییه‌ته‌ له‌ چیاكانی كوردستان له‌ ئه‌شكه‌وتی «شانه‌ده‌ر» دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری چیای «برادۆست»ه‌وه‌ كه‌ زاڵه‌ به‌سه‌ر ڕووباری «زابی گه‌وره‌» و زۆر له‌ شاری «ڕه‌واندز»ه‌وه‌ دوور نییه‌. ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌ چوار قات بوو.

له‌ قاتی چواره‌مدا ئاگردان و خۆڵه‌مێشی تێكه‌ڵ به‌ ئێسقان دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ ئاگری ناسیوه‌. هه‌روه‌ها ته‌ور و ڕنه‌ و ئامێری كونكردن له‌ جنسی به‌رد و ئێسقانی مرۆڤی نیانده‌رتال دۆزراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م قاته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حه‌فتا هه‌زار ساڵ پێش له‌ ئێسته‌.

له‌ قاتی سێهه‌مدا به‌ردی چه‌خماخ ده‌بینرێ كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چاخی به‌ردی نوێ. مێژینه‌ی ئه‌م قاته‌ هی نزیكه‌ی  3.000  ساڵ پێشه‌ و به‌ «پیشه‌سازیی برادۆست» به‌ناوبانگه‌.

له‌ قاتی دووه‌مدا هه‌ندێ ئامێری چاخی به‌ردی ناوه‌ڕاست وه‌ك چه‌قۆ، ڕنه‌، گورزی به‌ردی ده‌بینرێ. هه‌ڵبه‌ت نموونه‌ی ئه‌م ئاسه‌وارانه‌ له‌ هه‌ندێ شوێنی تر وه‌ك نزیكه‌ی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و ڕه‌واندز و بێستوون و باكووری كوردستانیش دۆزراوه‌ته‌وه‌.

له‌ قاتی یه‌كه‌مدا پاشماوه‌ی وا دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ نیشان ده‌دا مرۆڤ ئامێری نوێتر و جۆربه‌جۆرتری له‌ به‌رد ساز كردووه‌.

3  ـ به‌ردی نوێ: ده‌ستپێكی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ  35.000  ساڵ پێش. له‌م چاخه‌دا، له‌ به‌رد و ئێسقانی قۆچ و عاجی فیل هه‌ندێ ئامێری پێشكه‌وتووتر ساز كرا. به‌ مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ده‌وترێ «هوموساپینس» و به‌ شارستانییه‌ته‌كه‌ی ده‌ڵێن «كرومانیۆن».

لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ی مێژینه‌ناسی پیشانیان داوه‌ كه‌ ناوچه‌ی كوردستان له‌ چاخی به‌رددا جێگه‌ی ژیانی مرۆڤه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بووه‌.

كشتوكاڵ

مرۆڤی دانیشتووی كوردستان  3500  ساڵ زووتر له‌ ئه‌ورووپا بۆ یه‌كه‌م جار قۆناغی ڕاوی تێپه‌ڕاند و هاته‌ قۆناغی كشتوكاڵه‌وه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كوردستان كه‌شێكی له‌باری بۆ سه‌وزبوونی گه‌نمی خۆڕسك هه‌بووه‌ ئاده‌میزاد نزیكه‌ی  10.000  ساڵ پێش له‌ كوردستاندا هاتووه‌ته‌ قۆناغی كشتوكاڵه‌وه‌. هه‌ندێ شوێنه‌وار و به‌تایبه‌ت چوار شوێنی گرنگی مێژینه‌یی كه‌ له‌ كوردستاندا دۆزراونه‌ته‌وه‌ ئه‌م ڕاستییه‌ ده‌سه‌لمێنن:

1  ـ شانه‌ده‌ر له‌ نزیكی ڕه‌واندز. ته‌ور و به‌ردی تیژ، ئامێری پێش له‌ كشتوكاڵی تیا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

2  ـ كه‌ریم شار له‌ نزیكی چه‌مچه‌ماڵ. قوڵنگی به‌ردین، ته‌ور و به‌ردی داتاشراو، ئامێری پێش له‌ كشتوكاڵ.

3  ـ مه‌لفات له‌ نێوان ڕێگه‌ی كه‌ركووك ـ هه‌ولێر. هه‌ندێ ئامێری له‌ به‌رد داتاشراو و داس دۆزراوه‌ته‌وه‌. لێره‌ ئه‌و ئامێرانه‌ ده‌ستپێكی قۆناغی كشتوكاڵ نیشان ده‌ده‌ن.

4  ـ چه‌رمۆ له‌ نزیكی چه‌مچه‌ماڵ له‌ باشووری كوردستاندا. دوانزه‌ قات شارستانییه‌ت دۆزراوه‌ته‌وه‌ بۆ نموونه‌: جامۆڵكه‌ی له‌ قوڕ برژاو، په‌یكه‌ری گڵیی گیانله‌به‌ران و سه‌ره‌تاییترین ئامێری چنین، ڕاده‌یه‌ك گه‌نم و جۆی ڕه‌ق بووه‌وه‌، ئێسقانی ئاژه‌ڵ كه‌ نیشانده‌ری ئاژه‌ڵداریی مرۆڤه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بووه‌، په‌یكه‌ری گڵینی ژنێكی دووگیان.

به‌ پێی زانیاریی و ئاگاداریی شوێنه‌وارناسان گوندی چه‌رمۆ  6700  ساڵ پێش له‌ زایین ئاوا كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ كۆنترین گونده‌ كه‌ له‌ جیهاندا ئاوا كراوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها شوێنه‌وارناسانی ئه‌مریكی و ئه‌ڵمانی و تورك له‌ ساڵی  1985دا له‌ ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی ئه‌رخه‌نی، له‌ دیاربه‌كر ماڵێكیان له‌ بنی زه‌وی دۆزییه‌وه‌ كه‌ ‌ 9000  ساڵ كۆنه‌.

به‌مجۆره‌ به‌ڵگه‌كان پیشانده‌ری ئه‌وه‌ن كه‌ ئاده‌میزادی دێرین كوردستانی بۆ ژیان هه‌ڵبژاردووه‌ و له‌ كاتی سه‌رما و سۆڵه‌دا په‌نای بردووه‌ته‌ ئه‌شكه‌وته‌كانی و له‌ وه‌رزه‌ له‌باره‌كاندا داوێنی چیا و ده‌شته‌كانی هه‌ڵبژاردووه‌ و هه‌ر له‌وێش فێری كشتوكاڵ بوو و ئاژه‌ڵداریی كرد و ئامێری له‌ به‌رد و ئێسقان و چێو به‌كار برد و له‌سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وته‌كان نه‌خش و نیگاری كێشا و په‌یكه‌ری گڵینی ساز كرد و به‌ ئاگر برژاندی و به‌و جۆره‌ ده‌روازه‌ی شارستانییه‌تی بۆ مرۆڤ كرده‌وه‌ له‌م به‌شه‌ی جیهانه‌دا.

دانیشتووانی كۆنی كوردستان:

له‌ هه‌زاره‌كانی چواره‌م و سێهه‌می پێش له‌ زاییندا خه‌ڵكانێك له‌ كوردستان ده‌ژیان كه‌ پێیان ده‌وترێ قه‌فقازییه‌كان یا ئاسیاییه‌كان و ئه‌مانه‌ بریتی بوون له‌ كۆمه‌ڵێ هۆز و تیره‌ی جۆربه‌جۆر وه‌كوو گۆتی، لۆلۆ، كاسی، نایری، میتانی، سۆباری و هتد. ئه‌مانه‌ زۆر جار له‌گه‌ڵ دانیشتوانی میسۆپۆتامی به‌ شه‌ڕ ده‌هاتن. له‌و شوێنه‌وار و پاشماوانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رده‌می بابلییه‌كان به‌ده‌ست هاتووه‌ زۆر جار باسی ئه‌م هۆز و خه‌ڵكانه‌ هاتووه‌ و باسی شه‌ڕ و شووڕه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كراوه‌.

پاشتر له‌ ده‌وروبه‌ری هه‌زاره‌ی دووه‌می پێش له‌ زایین خه‌ڵكانێكی تر به‌ ناوی هیندوئورووپی یان ئاریایی كه‌ دانیشتووی باشووری قه‌فقاز و ده‌وروبه‌ری ده‌ریای ڕه‌ش بوون هاتنه‌ ناوچه‌كه‌. دوایی له‌و ئاریاییانه‌ خه‌ڵكانێكی نوێتر له‌ ناوچه‌كه‌دا سه‌ریان هه‌ڵدا به‌ ناوی ماد. به‌ سه‌رهه‌ڵدانی ماده‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا ته‌واوی خه‌ڵكانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ ناو ئه‌واندا توانه‌وه‌. مه‌ڵبه‌ندی ماده‌كان له‌ باری جوگرافیای سیاییه‌وه‌ به‌ربڵاوییه‌كی گرنگی هه‌بوو كه‌ دوایی باسی لێوه‌ ده‌كرێ.

وشه‌ی كورد له‌ مێژوودا

نزیكه‌ی  2000  ساڵ پێش له‌ زایین ناوی كورد به‌ شێوه‌ی جۆربه‌جۆر له‌ لایه‌ن دراوسێكانیه‌وه‌ له‌ مێژوودا هاتووه‌. تۆزێ دواتریش له‌ ساڵانی  700  ـ  800ی پێش له‌ زاییندا باسی ماد یان میدییه‌كان كراوه‌.

له‌ ‌ 401ی پ. ز. به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ناوی كاردۆخ، كاردۆ، كاردوك، كاردوخ


سه رچاوه مه کۆی خازر
[/center]

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡

2

وه‌ڵام: سه‌‌ره‌تایه‌ک بۆ مێژوو ی كورد

ده‌ستت خۆشبێت مێژووی کورد گه‌لێ به‌رزه‌
۱ جاریک کێوی وجود ناوی له‌قورئانی پیرۆز داه‌اتووه‌ که‌ئه‌م چیایه‌ ده‌که‌وێته‌ کوردستانی تورکیا
۲ کاتێک له‌سه‌رده‌می ئیمامی عومه‌ر {ڕ.ز}له‌سه‌ربێت جه‌یشێک ده‌نێرێته‌ کوردستان تاپه‌یامی ئیسلام به‌کوردبڵێن به‌ڵام ئیمامی عومه‌ر {ڕ.ز}ده‌ترسا یه‌کێک له‌سه‌حابه‌کان پێی فه‌رموو ئه‌ی ئیمام بۆوا دڵه‌ ڕاوکێته‌ وتی ده‌ترسم ئه‌و گه‌له‌ی جه‌یشمان بۆناردووه‌ که‌ئه‌وگه‌له‌ بن له‌قورئان باسکراون که‌ده‌فه‌رمووێ>یان گورزێکی کوشنده‌تان لێده‌ده‌ن یان به‌بێ شه‌ڕپه‌یامی ئیسلام وه‌رده‌گرن<قه‌ومی کورد بێ شه‌ڕ په‌یامی ئیسلامی وه‌رگرت

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: سه‌‌ره‌تایه‌ک بۆ مێژوو ی كورد

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت ئه‌زیزم بابه‌ته‌که‌ت جوانتر کرد به‌په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡