بابه‌ت: یه‌كه‌م كه‌سێك كه ئاهه‌نگی مه‌ولودی گێڕابێت
یه‌كه‌م كه‌سێك كه ئاهه‌نگی مه‌ولودی گێڕابێت
پرسیار: ئایا دروسته سه‌بڕین و كڕینی جل وبه‌رگ له یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ردا صلی الله علیه وسلم؟
موفتی: محمد الحسن ولد الددو
وه‌ڵام: له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم جه‌ژنێك نییه له جه‌ژنه‌كانی ئه‌م ئوممه‌ته، ئه‌و ڕۆژه‌ی قورباتی تێیدا سه‌رده‌بڕدرێت ته‌نها یه‌ك ڕۆژه له ساڵدا ئه‌ویش ڕۆژی ده‌یه‌می مانگی (ذي الحجة)یه، ئیتر بێجگه له‌وه هیچ كاتێكی تر سه‌بڕینی تێدا نییه بۆ نزیك بوونه‌وه له خوای گه‌وره (1) هه‌روه‌ها جل و به‌رگیش ئه‌شێت له جه‌ژندا بكرێت و له جگه له جێژنیشدا، هیچ جێژنێكی پێوه تایبه‌تمه‌ند نه‌كراوه، به‌ڵكوو مرۆڤ بۆی هه‌یه هه‌ركاتێك پێویستی به جل وبه‌رگ بوو بیكڕێت و له‌به‌ری بكات.
وه ڕۆژی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم یه‌كه‌م كه‌سێك ئاهه‌نگیان بۆ گێڕابێت عوبه‌یدییه‌كان بوون له‌سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچی‌دا، ئه‌مه‌شیان بۆیه كرد بۆ خۆشی و ئاهه‌نگگێڕان به ڕۆژی وه‌فات و مردنی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم نه‌ك بۆ له‌دایكبوونی، چونكه ئه‌وان ڕقیان له پێغه‌مبه‌رو ئال و به‌یتی پێغه‌مبه‌ر بوو صلی الله علیه وسلم و (له خۆشی و شادی بۆ مردنی پێغه‌مبه‌ر ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا نه‌ك بۆ له‌خۆشی له‌دایكبوونیدا).
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(1) جگه له خێر‌و سه‌ده‌قه‌ی ڕه‌ها (مطلق)، یان نه‌زرێكی شه‌رعی و ..
http://www.islamway.com/?iw_s=Fatawa&am … a_id=13680
[/center]