1

بابه‌ت: ڕۆژێك (درۆ) به‌ (ڕاستى) ووت:

ڕۆژێك (درۆ) به‌ (ڕاستى) ووت: "حه‌ز ئه‌كه‌ى پێكه‌وه‌ بچینه‌ ناو ده‌ریاو مه‌له‌ بكه‌ین؟ "
ڕاستى دڵ ساف و خۆش باوه‌ڕ ڕازى بوو و،، فێڵى لێ كرا..
هه‌ردووكیان به‌ره‌و كه‌نارى ده‌ریاكه‌ ڕۆیشتن،،
كاتێك كه‌ گه‌یشتن،، ڕاستى جله‌كانى ده‌رهێنا ،،
به‌ڵام درۆى فێڵباز،، جله‌كانى ڕاستى له‌به‌ر كرد و ڕۆیشت..
له‌و ڕۆژه‌وه‌، هه‌میشه‌ (راستى) ڕووت و ناشرینه‌،،
به‌ڵام (درۆ) له‌ناو جله‌كانى ڕاستیدا، به‌ ڕوخسارێكى جوان خۆى ده‌رئه‌خات.

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم