1

بابه‌ت: شۆرشی میرووله‌كان

[size=10]شۆرشی مێرووله‌کان ) *

ده‌گێرنه‌وه‌ .. له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ ، مێرووله‌کان کۆیله‌ بوون ...، کۆیله‌ی

که‌ڵه‌شێره‌کان بوون ...، ناچارکرابوون هه‌موو کارێکیان بۆ بکه‌ن ...!

بۆ دابینکردنی خۆشگوزه‌رانی که‌ڵه‌شێره‌کان ، ده‌بوو مێرووله‌کان

به‌ به‌رده‌وامی کار بکه‌ن ...، به‌ شه‌و ، به‌ رۆژ ...، ته‌نانه‌ت خواردن و

خواردنه‌وه‌شیان ده‌بوو بۆ ئاماده‌ بکه‌ن ... !

هه‌ر جارێک مێرووله‌کان بیریان له‌ یاخی بوون بکردایه‌ته‌وه‌ ...، ئه‌وا

که‌ڵه‌شێره‌کان هه‌ره‌شه‌یان لێیان ده‌داو ده‌یان و ت :

_ پۆ پنه‌ کا نی بانی سه‌رمان له‌ ئاگر درووست کراون ! هه‌مووتان

ده‌سووتێنین ... !

مێرووله‌کان باوه‌ریان به‌و ئه‌فسانه‌یه‌ کرد ...، به‌ هه‌موو توانایه‌کیان

هه‌موو جۆره‌ کارێکیان ده‌کرد ...، نه‌وه‌کو سزا بدرێن و بسووتێن ..!

رۆژ ێک ، مێرووله‌یه‌کی دایک ده‌بوو خواردن ئاماده‌کات ...

هه‌رچه‌ندی کرد نه‌یتوانی ئاگره‌که‌ بکاته‌وه‌ ،داوای له‌ کچه‌که‌ی کرد:

چڵێ دار داگیرسێنێ به‌ پۆ پنه‌ ی که‌ڵه‌شێرێ که‌ له‌و نزیکه‌

نووستبوو ...!!

مێرووله‌ بچکۆله‌که‌ چڵێ داری هه‌ڵگرت و رۆیشت ...

هه‌رچه‌ندی کرد نه‌یتوانی دایگیرسێنێ ... !

گه‌رایه‌وه‌ و به‌ دایکی و ت : نه‌متوانی ئاگر بێنم ...!!

دایکه‌که‌ لێ ی تووره‌ بوو ..، چڵه‌ داره‌که‌ی بردوو و تی :

_ تۆ له‌ ترسا نه‌تتوانی ...، ئێستا خۆم ئاگر دێنم ...!

مێرووله‌که‌ زۆر هه‌وڵی دا ..، داره‌که‌ دانه‌گیرسا ..! پاش ماوه‌یه‌ک ،

به‌ راکردن رۆیشت ، هه‌واڵه‌که‌ی به‌ هه‌موو مێرووله‌کان راگه‌یاند !!

به‌و شێوه‌یه‌ ، ئه‌فسانه‌ی پۆ پنه‌و فێڵی که‌ڵه‌شێره‌کان ئاشکرا بوو..

ئه‌مه‌ش وای کرد شۆرشێک به‌رپا ببێت ...، مێرووله‌کان پێ ی

رزگار بوون له‌ سته‌م و کۆ یلا یه‌ تی ...

له‌ مه‌وه‌ مێرووله‌کان تێگه‌یشتن : که‌سانێک هه‌ن .. به‌ ئه‌فسانه‌و

گه‌وجاندن ، چه‌وساندنه‌وه‌و سته‌مکاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن ! به‌ڵام

رۆژ ێک هه‌ر دێت ئه‌و راستی یه‌ ئاشکرا بێت ... !!
[/size]

جوانترین شت لەم دونیایەدا خەیاڵ کردنی مرۆڤەکانە
چونکە تیایدا مرۆڤ بۆچەن ساتێک بە هە مو ئاواتە کانی دەگات