بابه‌ت: له‌ژیانه‌وه فێر بووم........ . . .
له‌ژیانه‌وه فێر بووم........ . . . . . • فێربووم که گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ مرۆڤێکی زانا یه‌کسانه به مانگێکی خوێندن. • فێربووم که گرنگ نیه له
کوێ بیت،،گرنگ ئه‌وه‌یه بزانیت بۆ کوێ ئه‌چیت ئێستا!! • فێربووم که کلیلی دۆڕان ئه‌وه‌یه که هه‌وڵی ڕازیکردنی هه‌موو که‌سێک بده‌یت. • فێربووم که خێر بۆ مرۆڤ ئه‌وه‌یه که په‌شیمان بیت له شتێک که کردبێتت باشتره له‌وه‌ی که خۆزگه بخوازیت به شتێک که نه......تکردبێت. • فێربووم که ئیشی باش باشتره له وته‌ی باش. • فێربووم که خه‌ڵک کاتی ئه‌و کاره‌یان بیر ئه‌چیت که ده‌ستی پێ کردووه،به‌ڵام جۆری کردنه‌که‌یان بیر ناچێته‌وه. • فێربووم که زۆر که‌س گوێ له ئامۆژگاری ئه‌گرن،به‌ڵام که‌م سودی لێ وه‌ر ئه‌گرن. • فێربووم که هه‌ندێ خه‌ڵک هه‌یه مه‌له ده‌که‌ن ڕووبه‌رووی که‌شتی به‌ڵام هه‌ندێ که‌سی تر هه‌یه که کاتی خۆی به‌فیڕۆ ئه‌دات به چاوه‌ڕوانکردنی که‌شتیه‌که. • فێربووم که مرۆڤ ژیانی کۆتای نایه‌ت به دۆڕان ،به‌ڵام کاتێک ئه‌مرێت که ئه‌کشێته‌وه. • فێربووم ئه‌و که‌سه‌ی سه‌بر و خۆڕاگر بێت ئه‌گاته خاڵی کۆتای. • فێربووم که پێویسته خه‌ون به ئه‌ستێره‌وه ببینیت له‌هه‌مان کاتتدا بیرت نه‌چیت که قاچه‌کانت له‌سه‌ر زه‌وییه.. • فێربووم کاتێک پێئه‌که‌نیت دونیا بۆت پێئه‌که‌نێت وه کاتێک ئه‌گریت ته‌نها خۆت ئه‌گریت. • فێربووم که جیاوازییه‌کی گه‌وره هه‌یه له نێوان گه‌ڕانه‌وه و هه‌ڵهاتن. • فێربووم که ته‌نها داری به‌ردار خه‌ڵک هێرشی بۆ ئه‌بات. • فێربووم که ئه‌گه‌ر مرۆڤ هیچی نه‌دۆزیه‌وه له له‌پێناوی بمرێت، ئه‌وا هیچ نادۆزیته‌وه که‌له پێناویدا بژی