بابه‌ت: باجى قسه‌ى گه‌وره و رازاوه ..........
باجى قسه‌ى گه‌وره و رازاوه
به‌خته‌وه‌رى ئێمه له‌وه دایه که هه‌ستین به‌کاره‌کانمان به‌رانبه‌ر په‌روه‌ردگارمان له‌پاشان به‌رانبه‌ر مرۆڤه‌کان چونکه به‌ڕاستى قسه هه‌موو که‌سێ پێى ده‌وترێ و ده‌توانێ بیڕازێنێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ى که زه‌حمه‌ته ئه‌وه‌یه چۆن ده‌کرێته کارکردار جێگه‌ى دیار ببێ. وه‌ک ده‌فه‌رموێت: (أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنْسَوْنَ أَنْفُسَكُمْ وَأَنْتُمْ تَتْلُونَ الْكِتَابَ أَفَلَا تَعْقِلُونَ)البقره/٤٤ واته: ئایا ئێوه به خه‌ڵک ده‌ڵێن چاکه بکه‌ن. به‌ڵام خۆشتان له بیر ده‌چێ و ئێوه‌ى ئایه‌تى خودا ده‌خوێننه‌وه ئایا هۆشمه‌ند نابن. ئه‌وه‌ى به‌خه‌ڵک بڵێ باش بکه و خۆى نه‌یکات قه‌ده‌غه‌ى خراپ بکات له خه‌ڵک خۆى خراپه کار بێت. ده‌خرێته ئاگرى دۆزه‌خ و ریخۆڵه‌کانى به چوار چێوه‌ى خۆیدا گێره‌ى پێ ده‌که‌ن. خه‌ڵکى پێ ده‌ڵێن ئه‌ى ئه‌وه تۆ فه‌رمانى چاکه‌ت پێ نه‌ده‌کردین قه‌ده‌غه‌ى خراپه‌ت لێ نه‌ده‌کردین؟!
ئه‌ویش وتى به‌ڵێ چاکه‌م پێ ده‌وتن به‌ڵام خۆم ئه‌نجامم نه ئه‌دا!! خراپه‌م پێ نیشان ده‌دان که نه‌یکه‌ن و دوور بن له خراپه‌کارى به‌ڵام خۆم خراپکار بووم واتاى فه‌رمووده‌یه. وه‌ک شاعیر ده‌ڵێ: ئه‌ى مامۆستاى فێرکار ئه‌وه‌ى فێرى خه‌ڵکى ده‌که‌ى خۆتى لێ فێر بکه؟ وه‌عز خوێنێک که به‌ناوبانگ بووه به ناوى باوکى (موعازى رازى)ده‌ستى به گریان کرد و خه‌ڵکیش که‌وتنه گریان له‌پاشان وتى ته‌قواکار نییه و فه‌رمان به تهقواکردن ئه‌گه‌ر به‌جێى نه‌هێنى ئه‌گه‌ر نه‌خۆش پزیشک بوایه خۆى چاره‌سه‌ر ده‌کات. هه‌ندێ له پێشینى ئێمه ده‌ڵێن کاتێ ئه‌گه‌ر بته‌وێ به خه‌ڵک بڵێیت خێر و چاکه بکه‌ن خۆشت ده‌ست به‌خێر کردن بکه‌یت له‌پاشان خه‌ڵکیش زۆر به‌خۆشییه‌وه قسه‌ت به‌جێ ده‌هێنن خوێندومه‌ته‌وه له هه‌ندێ په‌رتوکدا ئامۆژگارکارێک ویستى فه‌رمانى ئازادکردنى به‌نده‌کان بدات به خه‌ڵک چونکه زۆر که‌سانێک له به‌نده و کۆیله‌کان داوایان لێ کرد ئه‌م باسه بکات به‌ڵام ئه‌و ئه‌م باسه‌ى دواخست هه‌تا هه‌ندێ پاره‌ى کۆکردنه‌وه ئینجا کۆیله‌یه‌کى کڕى و ئازادى کرد ئینجا به خه‌ڵکى وت و ئامۆژگارى کردن خه‌ڵکیش به قسه‌یان کرد
مالپه‌ری قورئانی پیرۆز....