بابهت: یارییە دۆستانەکانی سبەی چوارشەممە
سبەی چوارشەممە لە میانەی یارییە ئامادەکارییەکان بۆ یۆرۆی ٢٠١٢ ی پۆڵەندا و ئۆکرانیا چەندین یاری دۆستانە ئەنجام دەدرێت . لە یارییە هەرە گرینگەکان ڕووبەڕووبوونەوەی ئینگلتەڕا و هۆڵەندا لە لایەک و ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە لایەکی ترەوە . وە ئەمە هەلی کۆتاییە لەبەردەم ڕاهێنەران بۆ تاقی کردنەوەی یاریزانەکان پێش دەست پێکردنی یارییەکانی یۆرۆی ٢٠١٢ کە لە ٨ی حوزەیران یارییەکانی دەست پێدەکات .
سەرەتا بێینە سەر ...یارییەکەی ئینگلتەرا و هۆڵەندا
یارییەکە کاتژمێر ١١ بەڕێوەدەچێت بە کاتی هەولێر
یارییەکە لە یاریگای بەناوبانگی وێمبڵی بەڕێوەدەچێت ئینگلتەرا ئەم یارییە بەسەرکردایەتی ڕاهێنەری کاتی ستیوارت بیرس ئەنجام دەدات کە تاقی کردنەوەیەکی زۆر گرانە دژی هۆڵەندای دووەمی جامی جیهانی . لەبەرامبەردا ڕاهێنەر بیرت ڤان مارڤیک ڕاهێنەری هۆڵەندا پشت دەبەستێت بەهەردوو ئەستێرە ئاریان ڕۆبن و ویسلی شنایدەر .
یاری ئەڵمانیا و فەڕەنسا
کات ١٠:٤٥
ئەڵمانیا ئەم یارییەی ئەنجام دەدات بەبێ پێنج یاریزانی سەرەکی ئەوانیش: "شڤانشتایگەر و لۆکاس پۆدۆلسکی و بیر میرتساکر و ماریۆ گۆتزێ و فیلیپ لام"ن
لەبەرامبەریشدا فەڕەنسا بێبەش دەبێت لە تواناکانی کەریم بنزیما و لویک ڕیمی بە هۆی پێکانەوە . وە ئەم یارییە هەلێکیشە بۆ هەریەکە لە اولیفییە جیرو هێرشبەری مۆنبیلیە بەتۆمارکردنی ١٦ گۆڵ و کییڤن گامیرۆ لە پاریس سان جێرمان .
ئیسپانیا و ڤەنزویلا
کات ١١:٣٠
ئیسپانیا پاڵەوانی ئەوروپا و جیهان ئەم یارییە ئاسانەی وەکو تاقی کردنەوەیەک ئەنجام دەدات . وە ڕاهینەر دیل بۆسکی بڕیاری دوور خستنەوەی تۆرێس ی داوە بە هۆی دابەزینی ئاستی دوای چوونی بۆ یانەی چێڵسی، وە پێدرۆ ی هێرشبەری بەرشلۆنەش ناتوانێ بەژدار بێت . دیل بۆسکی لەم یارییە پشت بە تواناکانی هێرشبەری بە توانای ڤاڵێنسیا رۆبرتۆ سۆلدادۆ دەبەستێت کە بەشێوەیەکی بەهێز بەدیار کەوتووە ئەم وەرزە بە تۆمارکردنی ٢٠ گۆڵ لەگەڵ ڤاڵێنسیا .
ئیتاڵیا و ئەمەریکا
کات ١٠:٤٥
وە ئیتاڵیا ڕووبەڕووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەبێتەوە و ڕاهێنەری ئیتاڵی شیزاری بڕاندێلی هەر یەک لە ماریۆ بالۆتێللی و پابلۆ ئۆزڤاڵدۆی دوور خستۆتەوە لە یاریەکە . وە ئەنتۆنیۆ دی ناتالی بەهۆی پێکانەوە ناتوانێ بەژداربێت. وە ئەمە هەلێک دەبێت بۆ هێرشبەری لاوی یانەی ڕۆما فابیۆ بۆرینی وەکو یەکەم یاری نێودەوڵەتی. وە ئەو هێرشبەرانەی کە بانگهێشت کراون بریتین لە : پاتزینی و ئەلیساندرۆ ماتری و جیوفینکۆ.
یارییەکانی تریش بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
پۆڵەندا : پرتوگال ١٠:٤٥
سویسرا : ئەرجەنتین ١٠:٣٠
کرواتیا : سوید ١٠:٣٠
دانیمارک : ڕووسیا ٩:٤٥
تورکیا : سلۆڤینیا ٩:٣٠
ڕۆمانیا : ئۆروگوای ٩:٣٠
یۆنان : بەلجیکا ١٠:٣٠
لاتڤیا : کازاخستان ٥:٠٠
مولداڤیا : بیلاروسیا ٦:٠٠
قوبرس : سڕبیا ٥:٠٠
مەجەر : بولگاریا ٨:٠٠
ئەرمینیا : کەنەدا ٨:٠٠
مۆنتینیگرۆ : ئایسلەندا ٨:٠٠
لۆکسەمبۆرگ : مەقدۆنیا ٩:٠٠
ماڵتا : لیشتنشتاین ٩:٣٠
نەمسا : فینلەندا ١٠:٣٠
سلۆڤینیا : ئوسکوتلەندا ١٠:٣٠
وێڵز : کۆستەریکا ١٠:٤٥
ئێرلەندا : چیک ١٠:٤٥
ئێرلەندای شیمالی : نەرویج ١٠:٤٥
ئامادەکردنی/ یاسین