بابه‌ت: (500) ملیۆن به‌شداربووی هه‌یه
(500) ملیۆن به‌شداربووی هه‌یه
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك له‌م دوایانه‌دا له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌شداربووه‌كانی تویته‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا بگاته (500) ملیۆن به‌شداربوو.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی كۆمپانیای (توشارتس)، له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌شداربووه‌كانی سایتی تویته‌ر نزیكده‌بێته‌وه له‌و ژماره‌یه، به‌ڵام ئه‌و ڕاپۆرته ئه‌وه‌ی ده‌رنه‌خستووه له‌و (500) ملیۆن به‌شداربووه، چه‌ند به‌شداربووی چالاكی هه‌یه، چونكه له‌لایه‌ن تویته‌ره‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لیدوان له‌وباره‌یه‌وه نه‌دراوه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، تیمێك له‌زاناكانی زانكۆی شیكاگۆی ئه‌مریكی ڕایانگه‌یاند، هۆگربوون له‌سه‌ر تویته‌ر لههۆگربوون له‌سه‌ر كحولو جگه‌ره زیاتره، به‌تایبه‌ت له‌ناو ته‌مه‌نه‌كانی (18 تا 85) ساڵیدا.
وه‌ك له‌هه‌واڵه‌كه‌ی ئهلوهفدا هاتووه، ((تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك توانی زیاتر له (800) ملیۆن به‌شداربووی چالاك بۆ خۆی ڕابكێشت، هه‌رچی (گوگڵ پله‌س)یشه، (90) ملیۆن به‌شداربووی له‌چوارده‌وری خۆی كۆكرده‌وه.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم