بابه‌ت: ناوی بكوژه‌كه‌ی دركاندو مرد
ناوی بكوژه‌كه‌ی دركاندو مرد
له‌ڕووداوێكی ده‌گمه‌ندا بۆ ده‌ركه‌وتنی ڕاستی، دوای حه‌وت مانگ بێهۆشی له نه‌خۆشخانه‌ی (قه‌سر ئه‌لعه‌ین) له‌قاهیره، پاشئه‌وه‌ی فیشه‌كێك به‌ر سه‌ری كه‌وت، لهبێهۆشیهكهی خه‌به‌ری بووه‌وه‌و ناوی بكوژه‌كه‌ی وت‌و مرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ئهلئهنبائی كوه‌یتی، پۆلیسی میسری حه‌وت مانگ لهمهوپێش ئاگاداركرایه‌وه له‌باره‌ی برینداربوونی كارمه‌ندێك له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه، له‌وكاته‌وه له‌نه‌خۆشخانه‌ی قه‌سر ئه‌لعه‌ین له‌قاهیره كه‌وتووه‌و بێهۆشه، كتوپڕ بهخهبهرهاتهوهو ناوی تاوانباره‌كه‌ی ڕاگه‌یاند كه هۆكارێكه پاش ئه‌وه‌ی یه‌كسه‌ر دواهه‌ناسه‌ی دا‌و مرد.
به‌گوێره‌ی ڕووداوه‌كه، تاوانباره‌كه ده‌ستگیركراوه‌و دادگا خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌ورده‌كاری ڕووداوه‌كه.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم