بابه‌ت: دوای شه‌ش ڕۆژ له كفنه‌كه‌ی هاته ده‌ره‌وه
دوای شه‌ش ڕۆژ له كفنه‌كه‌ی هاته ده‌ره‌وه
ژنێكی چینی به‌ناوی(لیو چیونفگ) ته‌مه‌ن(95) ساڵ، ترس‌و دڵهڕاوێكێكی به‌هێزی له گوندی (لیولو) دروستكرد، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو هه‌موو گونده‌كه بتۆقێنێ، پاش ئه‌وه‌ی دوای شه‌ش ڕۆژ لهكفنكردنی لهكفنهكهی هاته‌وه ده‌رێ.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی دیلی(میرور) به‌ریتانی، (كوینگ وانگ)ی ته‌مه‌ن (60) ساڵ كه دراوسێی ئه‌و ژنه‌یه ڕایگه‌یاند، شه‌ش ڕۆژ له‌و پێش بینیان كه‌وتبوو سه‌ری شكابوو جوڵه‌ی نه‌بوو جه‌سته‌شی بهتهواواوهتی ساردببۆوه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئه‌ركێكی دراوسێتی هه‌ستا به‌سازكردنی مه‌راسیمی كفن كردن‌و كردنهناو تابوته‌وه، به‌ڵام نه‌یانناشت له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان دایاننا، تا كه‌سوكارو هاوڕێكانی دوا ماڵئاوای لێبكه‌ن.
به‌وته‌ی ئه‌و پیاوه دوای شه‌ش ڕۆژ كه‌چووه بۆماڵه‌كه‌ی بینی تابوته به‌تاڵه‌و تهقهتهقدێت، له چێشتخانه‌كه‌دا، دوای وردبونه‌وه بۆ یدهركهوت (لیو)یه له برسا له تابوته‌كه هاتۆته دهڕێو له چێشتخانه‌كه خه‌ریكی خواردن ئاماده‌كردنه.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم