1

بابه‌ت: زياننا مه ي خؤ زيؤ مؤرينؤ هه ميشه توره

ژیانی خۆزیە مۆرینهۆ!؟


خۆزیه‌ مورینهۆ له‌ كاری‌ وه‌رگێران بۆ كاری‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی‌
یه‌كێك له‌ باشترین ڕاهێنه‌ر به‌ تواناكانی‌ جیهان و ئه‌وروپا ئه‌وا ڕاهێنه‌ری‌ پورتوگالی‌ به‌ناوبانگ (خۆزیه‌ مۆرینهۆ ) . سه‌ره‌تای‌ چوونی‌ بۆ ناو جیهانی‌ تۆپی پێ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تایی سالاَنی‌ نه‌وه‌ده‌كان كاتێك وه‌كو( وه‌رگێر ) كاری‌ ده‌كرد له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ (سپۆرتینگ لیشبۆنه‌ ) ی‌ پورتوگالی‌ ئه‌فسانه‌ی‌ توپی پێ ی‌ ئینگلیزی‌ (بۆبی‌ ڕۆبسون ) . دواتر له‌ ساڵی‌ 1993 له‌گه‌ڵ بۆبی رۆبسون ده‌چێته‌ یانه‌ی‌ به‌نفیكای‌ پورتوگالی‌ .
رۆبسون زۆر متمانه‌ی‌ به‌ تواناكانی‌ مۆرینهۆ هه‌بوو بۆیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ 3 ساڵ به‌رده‌وام بوو . وه‌ كردی‌ به‌ یاریده‌ده‌ری‌ خۆی‌ له‌ مه‌شق پێدانی‌ یانه‌ی‌ به‌نفیكا. پاشان كه‌ رۆبسون ده‌بێته‌ راهێنه‌ری‌ به‌رشلونه‌ له‌ ساڵی‌ 1996 ئه‌وا مه‌رجێكی‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ مورینهۆ ببێته‌ یاریده‌ده‌ری‌ و به‌رشلۆنه‌ش ئه‌م مه‌رجه‌ قبوڵ ده‌كا . به‌لاَم رۆبسۆن له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ به‌رشلۆنه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو . دوای‌ ئه‌وه‌ لویس ڤانكال ده‌بیته‌ راهێنه‌ری‌ به‌رشلۆنه‌ ئه‌وه‌ به‌ یاریده‌ده‌ر له‌ یانه‌كه‌ مایه‌وه‌ .
پاشان بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌ركی‌ مه‌شقی‌ وه‌رگرت بووه‌ راهینه‌ری‌ یه‌كه‌می‌ یانه‌ی‌ به‌نفیكا به‌لاَم دوای‌ 9 یاری‌ له‌ ئه‌ركی‌ ڕاهێنانی‌ یانه‌كه‌ دوور خرایه‌وه‌ . ئه‌ركی‌ راهێنانی‌ یانه‌ی‌ (یونیاو لیریا) ی‌ گرته‌ ئه‌ستۆ وه‌ ئه‌و یانه‌ی‌ گه‌یانده‌ پله‌ی‌ پێنجه‌م له‌ وه‌رزی‌ 2001-2002 خولی‌ پورتوگال .
له‌ ساڵی‌ 2002 بووه‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ (پۆرتو ) ی‌ پورتوگال له‌م یانه‌یه‌ سه‌رجه‌م ده‌سكه‌وته‌كانی‌ به‌ده‌ست هێنا جامی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا و خولی‌ پورتوگال و جامی‌ پورتوگال , له‌ ساڵی‌ 2003 خولی‌ پورتوگال و جامی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپای‌ به‌ده‌ست هێًنا وه‌ یانه‌كه‌ی‌ گه‌یانده‌ لووتكه‌ و بووه‌ یانه‌یه‌كی‌ ناودار .
دوای‌ ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ یانه‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ ئه‌وروپا بۆندیان پێشكه‌ش كرد بۆ ڕاهێنانی‌ یانه‌كانیان ئه‌و بوو ملیاردێری‌ رووسی ئیبراهیموفیچ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ چیلسی سه‌ركه‌وتوبوو له‌ هێنانی‌ ئه‌م راهێنه‌ره‌ له‌گه‌ڵ چیلسی ئینگلیزی‌ له‌ یه‌كه‌م وه‌رز نازناوی‌ خولی‌ ئینگلیزی‌ به‌ده‌ست هێنا و پاشان سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی‌ ناوه‌خوی‌ ئینگلته‌رای‌ به‌ده‌ست هێنا .
مورینهۆ به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ كه‌سێكی‌ خوبه‌زل زانه‌و ومتمانه‌ی‌ زۆر به‌خۆی‌ هه‌یه‌ , هه‌رده‌م به‌لێداوانه‌ تونده‌كانی‌ كێشه‌و گرفت دروست ده‌كات وه‌ زۆر هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر یاریزانان وراهینه‌ران وناوبژیوان و هه‌روه‌ها لێپرسراوانی‌ وه‌رزه‌شی .
مورینهۆ له‌ چه‌ند دێرێك دا //
ناو : خۆزیه‌ ئه‌نتۆنیو مورینهۆ
مێژوو و شوێنی‌ له‌ دایك بوون : 26/1/1963 شاری‌ سیتوبال له‌ پورتوگال
ئه‌و یانانه‌ی‌ مه‌شقی پێیان داوه‌ : له‌ ولاَتی‌ مه‌شقی‌ داوه‌ به‌ یانه‌كانی‌ (به‌نفیكا , یونیاو لیریا ,پۆرتو ) یانه‌ی‌ چێلسی یه‌ له‌ 2/7/2004 .
دسكه‌وته‌كانی‌ /
له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ پۆرتۆ / جامی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا له‌ ساڵی‌ 2003 خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا 2004 , جامی‌ پورتوگال 2003 , خولی‌ پورتوگال 2004
له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ چێلسی / جامی‌ یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی‌ ئینگلته‌را 2005 و 2007 , خولی‌ ئینگلته‌را 2005و2006 , جامی‌ یانه‌كانی‌ ئینگلته‌را 2007 .
پاشان جووه يانه ى ئينته رميلان نازناوى كالشوى له گەڵدا بردەوە
مۆرینهۆ کارێکی زۆر گرنگی کرد بۆ یانەی ئينته ر ئه ويش بردنه وه خولى يانه باله وانه كانى ئه وروبا بوو 2010- 2011
بردنه وه ى جامى سوبه رى ئيتاليا خولى كالشو جامى ئه نديه....
ئيستاش راهينه رى يانه ى شاهانه يه توانى له كه ل ئه و يانه يه دا جامى شاهاى ئيسبانى بباته وه




س؛ فه يس بووك

432181_294382507284187_239678956087876_734926_187107211_n.jpg

2

وه‌ڵام: زياننا مه ي خؤ زيؤ مؤرينؤ هه ميشه توره

wink
baxwa shze rahenara

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: زياننا مه ي خؤ زيؤ مؤرينؤ هه ميشه توره

K O S R A T نووسی:

wink
baxwa shze rahenara

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم