بابه‌ت: ★ بۆ هه‌موو ده‌ردێک ده‌رمان هه‌یه .....
★ بۆ هه‌موو ده‌ردێک ده‌رمان هه‌یه .....
پیاوێک ڕۆشت بۆ لای حسێنی کوڕی عه‌لی پێی وت :
ئه‌ی پێشه‌وا من پیاوێکی نه‌خۆشم ، حه‌زره‌تی حسه‌ین پێکه‌نی و فه‌رمووی ، من دکتۆر نیم ،
وتی: نه‌خێر نه‌خۆشه‌کان چاره‌سه‌ریان لای تۆیه ، وتی : باشه نه‌خۆشیه‌که‌ت چیه ؟
... وتی : هه‌ر کاتێ ویستومه ته‌وبه بکه‌م گه‌ڕاومه‌ته‌وه سه‌ر گوناح کردن ، پێشه‌وا حسێن وتی تۆ پێنج ده‌رمانت پێویسته :
یه‌که‌م : ئه‌گه‌ر ویستت سه‌رپێچی خوا بکه‌یت ئه‌وا له شوێنێکا بیکه که موڵکی ئه‌و نه‌بێت .
دووه‌م : ئه‌گه‌ر ویستت سه‌ر پێچی بکه‌یت له ڕۆزی ئه‌و مه‌خۆ .
سێیه‌م : ئه‌گه‌ر ویستت سه‌رپێچی بکه‌یت له شوێنێکا ئه‌نجامی به که ئه‌و نه‌تبینێ .
چواره‌م : ئه‌گه‌ر فریشته‌ی مه‌رگ هات بۆ گیان کێشانت بڵێ دوای بخه تا ته‌وبه ئه‌که‌م .
پێنجه‌م : ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ سه‌رپێچی خوا بکه‌یت کاتێ له‌به‌رده‌میدا له‌ڕۆژی دوایدا حه‌شر کرایت و لێی پرسیت ئه‌ی به‌نده‌که‌م بۆچی سه‌رپیچیت کردم بڵێ خوایه من سه‌رپێچیم نه کردویت
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم