بابهت: ئەردەوان کامکار ئاواز بۆ فیلمی هەڵەبجه دادهنێ
[center]
zagros
ئەردەوان کامکار،ئاوازدانهر و ژەنیاری ناوداری کورد رایگەیاند که سەرقاڵی دانانى ئاوازێکه بۆ فیلمی هەڵەبجە.
به وتەی کامکار، ئەو فیلمه بەرهەمی هاوبەشی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێمی کوردستانه لەسەر کارەساتی کیمیاباران کردنی شاری هەڵەبجه دروست کراوە.
منداڵێکی بەجێ ماوی کارەساتی کیمیاباران کردنەکە که ئاوارەی ئێران دەبێت و تا تەمەنی 18 ساڵی لەو وڵاتە دەمێنێتەوە، رۆڵی سەرەکی لەو فیلمهدا دەگێڕێت.
بە وتەی ئەردەوان، کاری دروست کردنی ئاوازى فیلمەکە له قۆناغی کۆتاییدایه و زۆربەی ژەنیارەکانی هی گروپی کامکارەکانن.
ئەردەوان له ساڵی 1968 له شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە و لە تەمەنی چوار ساڵییەوە و لە لایەن "حەسەن کامکار"ی باوکی دەستی به فێربوونی ژەنینی سەنتور کردوە.[/center]